رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، مادەی مەترسیدار لەنێو ڤەیپکاندا هەن کە کورتخایەن و درێژخایەن دەبنە هۆی پەککەوتنی سییەکان و دواتریش شێرپەنجەی سییەکانی لێدەکەوێتەوە.
لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی یو سی دەیڤس لە کالیفۆڕنیا کرا و دەرکەوت، ڤەیپەکان مادەی قوڕقوشم، نیکل، کڕۆم و ئەنتیمۆنیان تێدا دۆزراوەتەوە کە راستەوخۆ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و تێکچوونی خانەکانی کۆئەندامی هەناسە زیاد دەکەن.
لێکۆڵەران دەڵێن، گەمکردنی ئەو شلەیەی لە ڤەیپدا هەیە کە دووکەڵەکەی پێ دروستدەبێت مەترسیداری دەکات و کێشانی یەک ڤەیپی 1500 مژی، وەکو ئەوە وایە کە 20 پاکەت جگەرە بکێشرێن.
زانیوتە جگەرەی ئەلیکترۆنی ''ڤەیپ'' بەم شێوەیە دەبێتەهۆی مردن؟

.png&w=3840&q=75)