رووداو- radiofarda
شەوی رابردوو 24-7-2013 شەمەندەفەرێكی هێڵی خێرا، لە باكووری رۆژئاوای ئیسپانیا و نزیك شاری سەنتیاگۆ كۆمپوستێلا لە هێڵەكەی دەردەچێت، بەو هۆیەشەوە 217 هاووڵاتی دەبنە قوربانی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرەنسا و بە گوتەی گوتەبێژێكی دادوەری، تەرمی 73 كەس لە ژێر فارگۆنی شەمەندەفەرەكە دەرهێنراوە و چوار كەسی دیكەش لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 140 كەسی دیكەش بریندار بوون، کە تەندروستی 15 كەس لە بریندارەكان ناجێگیرە.
لەساڵی 1972 بەدواوە ئەو رووداوە بە خراپترین رووداوی شەمەندەفەر لەو وڵاتە هەژمار دەكرێت. بە پێی ئاماری كۆمپانیای رینفە، كە خاوەنی ئەو شەمەندەفەرەیە،247 گەشتیار لە شەمەندەفەرەكەدا بوون. رۆیتەرز لە زاری یەكێك لە گەشتیارەكان بڵاویكردووەتەوە "ئەو شەمەندەفەرە زۆر خێرا بووە و بۆیان كۆنترۆڵ نەكراوە".
ساڵی 2004-یش لە ئاكامی تەقاندنەوەی شەمەندەفەرێك191 كەس لە ئیسپانیا كوژران.


