رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی بەغدا ئەو ناوبژیوانەی دەستگیرکرد کە یاریزانێکی کوشتبوو، ئەمەش دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لە کاتی یارییەکى تۆپى پێ دا.
پێنجشەممە، 5ی کانوونی دووەمی 2026، فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا - بەشی کەرخ، دەستگیرکردنی ئەو ناوبژیوانەی بڵاوکردەوە.
رووداوی کوشتنەکە لە 11ی کانوونی دووەمدا روویداوە و پێنج کەس تۆمەتبار کرابوون بە کوشتنی ئەو یاریزانە؛ سەرجەمیان دەستگیرکرابوون و تەنیا ناوبژیوانەکە مابوو دەستگیر بکرێت.
ئەو رووداوە بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان یاریزانەکە و ئەو ناوبژیوانەوە بووە لە یارییەکی تۆپی پێی تیپێکی میللیدا، کە لەو یارییەدا ناوبژیوانی هێڵ بووە.
لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، ناوبژیوانەکە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا هێرشیان کردووەتە سەر ئەو یاریزانە و بە لێدان کوشتوویانە.
پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارە لەلایەن تیمێکەوە دەستگیرکراوە کە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تاوانە پێکهێنرابوو، لە دوای دەستگیرکردنی، رێکاری یاسایی لەدژی گیراوەتەبەر تاوەکو رەوانەی دادگە بکرێت.




