کارهکتهری سهرهکی فلمی جیهانی (کیسەڵەکانیش دەفڕن) لەشەقامەکانەو بە فرۆشتنی کلێنس بژێوی خۆی و ماڵەوەیان دابین ئەکا!هەرگیز ئەمە ڕەوا نیە بە هیچ پێوەرێک... هەر لەگەڵ بینینی فیلمی (کیسەڵەکانیش دەفڕن)ی بەهمەنی قوبادی هاوڕێکانم ئەوەیان بۆ باس کردم کە پاڵەوانی فیلمەکە (هێرش فەیسەڵ) کە بەڕاستی ڕۆڵێکی یەکجار جوان و کاریگەری بینی لەو فیلمەدا و ووتیان ئەم کوڕە سواڵ کەرەو لەبەر هەژاری و نەداری رۆژانە لەناو بازاڕ خەریکی سواڵ کردنە!!من زۆر بەلامەوە سەیر بوو! لەهەمان کاتیشا هەستم بە خۆشحالی ئەکرد کە بەهمەنی قوبادی توانی ژیانی ئەم منداڵە بێ دەستە بگۆڕیت و بیخاتە ژیانێکی تازەو بگرە ناوبانگیش کەچی زۆر بەداخەوە ئستا دەبینم دوای ئەو هەموو ناوبانگ پەیدا کردنەی دەرهێنەر بەهمەنی قوبادی لەسەر حیسابی ئەم کەم دەرامەت و کەم ئەزموونانە و کۆ کردنەوەی ئەو هەموو سەروەت و سامان و گەڕان و خۆشیەی کەچی تا ئستاش هیرش فەیسەڵ لەسەر شەقامەکانەو بە فرۆشتنی کلێنس بژێوی خۆی و ماڵەوەیان دابین ئەکا!کە وەک رۆژنامەکانیش بەتایبەت رۆژنامەی (باس) ئاماژەی پێ داوە،
ئێران06-10-2026سەرۆککۆماری ئێران: دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بێواتایە و ئامانجیان رووخاندنی سیستمەکەمانە