رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان دەڵێ، لە دوو مانگدا بایی زیاتر لە 335 ملیۆن دۆلار کاڵا لە سنوورەکانی کرماشانەوە هەناردە کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2026، رەزا نیکرەوش، بەڕێوەبەری گومرگی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند:" لە دوو مانگدا یەک ملیۆن و 101 هەزار تۆن کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە هەناردە کراوە."
رەزا نیکرەوش گوتی، ئەو کاڵایەی هەناردەکراوە بایی زیاتر لە 335 ملیۆن و 132 هەزار دۆلار بووە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان، زۆرترین کاڵا لە دەروازەی سنووری خوسرەوییەوە هەناردە کراوە کە بایی 103 ملیۆن و 672 هەزار دۆلار بووە.
رەزا نیکرەوش ئاماژەی بەوەشکرد، دەروازە سنوورییەکانی سومار، پەروێزخان و شێخ سڵەش لە هەناردە کردنی کاڵادا لە پلەی دووەم، سێیەم و چوارەم دێن.
زۆرترین ئەو کاڵایەی لە رێگەی ئەو دەروازە سنوورییانەوە هەناردە کراون بریتی بوون لە ئاسن، پۆڵا، چیمەنتۆ، بەرهەمە پلاستیکییەکان، شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان، سەوزە و میوە.
پێنج دەروازەی سنووری لە پارێزگای کرماشان هەن کە سیانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانن و دوو دەروازەی دیکەش لەگەڵ ناوچەکانی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقن.
دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، شووشمێ و شێخ سڵە دەکەونە سنووری هەرێمی کوردستان و دەروازەی سنوورییەکانی خوسرەوی و سوماریش دەکەونە سنووری کرماشان و قەزای خانەقین لە باشووری کوردستان.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)

