رووداو دیجیتاڵ
باوکێک لە شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان کوڕەکەی خۆی بە چەک کوشت و دانی بە تاوانەکەیشدا نا.
رۆژی سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2026، جەواد ئەحمەدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری ئاودانان رایگەیاند: "هاونیشتمانییەکی تەمەن 36 ساڵ بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە لەلایەن باوکییەوە کوژرا".
جەواد ئەحمەدی دەڵێ: "دوای ئەوەی هێزەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان کرد، بۆیان دەرکەوت پێش رووداوەکە دەمەقاڵێیەک لەنێو خێزانەکەدا دروستبووە و دواتر باوکی کوڕەکە بە چەک کوڕەکەی خۆی کوشتووە ".
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاودانان، باوکەکە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بەوەدا ناوە کە کوڕەکەی خۆی کوشتووە و ئاماژەی بەوە کردووە: "بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە دەستی بۆ ئەو تاوانە بردووە".
جەواد ئەحمەدی ئاماژەی بەوەشکرد، لە شوێنی رووداوەکەدا دەستیان بە سەر ئەو چەکەدا گرتووە کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە.


.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
