رووداو دیجیتاڵ
ساڵانە زیاتر لە 125 هەزار تۆن گۆشتی مریشک لە پارێزگای ورمێ بەرهەم دەهێندرێ و نزیکەی 700 هەزار سەر ئاژەڵیش لە هەمان پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەنێردرێتە پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
پەرویز بۆستانچی، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ، ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2026 رایگەیاند، ورمێ یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی دابینکردنی ئاژەڵ لە سەرانسەری ئێراندا.
بەگوتەی بۆستانچی، پارێزگای ورمێ بە هەبوونی 4 ملیۆن و 400 هەزار سەر ئاژەڵی بچووک (وەک مەڕ و بزن) پلەی دووەمی لەسەر ئاستی ئێران گرتووە؛ هەروەها زیاتر لە 420 هەزار سەر ئاژەڵی گەورە (وەک مانگا و گامێش)ی تێدایە.
پەرویز بوستانچی ئاماژەی بەوە کرد، ساڵانە زیاتر لە 126 هەزار تۆن گۆشتی مریشک لە پارێزگای ورمێ بەرهەم دەهێندرێ؛ بەمەش پارێزگاکە لە بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشکدا پلەی حەوتەمی لەسەر ئاستی ئێران هەیە گرتووە.
سەبارەت بە ژمارەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، بۆستانچی روونیکردەوە کە 796 کێڵگەی بەرهەمهێنانی مریشک لە پارێزگای ورمێ هەن، ئەمەش وایکردووە پارێزگاکە ببێتە یەکێک لە جەمسەرە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشک لە ئێراندا.

.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
