رووداو دیجیتاڵ
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر و لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێدەکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.
سەردانی زەریف بۆ هەولێر دوای سەردانیکردنی بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لە بەغدا دێت کە لە کۆبوونەوەکانیاندا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، وزە و قەرزەکانی ئێران کراوە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان، د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، سەردانەکە ئاماژەیەکە بۆ پتەوی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران. "گفتوگۆمان لەبارەی کۆمەڵێک پرس کرد کە گرنگن بۆ ھەردوو وڵات.. باسی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان کرد کە بەشێوەیەکی کاتی کەم بووەتەوە". گوتیشی، جەختیان لە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کردووەتەوە.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا فوئاد حوسێن گوتی، باسی بابەتی سەردانی ئایینییان کردووە و پێویستە خەڵکی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا لەو رووەوە هۆشیاربن.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش باسی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتی کرد و گوتی، پەیوەندییەکی "زۆر باشیان" لە بواری وزە و ئابووری هەیە و درێژە بەو پەیوەندییە دەدەن.
محەممەد جەواد زەریف لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە، بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی گرنگی دەدات بە پارێزگاریکردن لە سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی خاکەکەی.