رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی تورکیا کە بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە، کاژێر 02:00ی ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆ دەکەن.
هەروەها یەكەمین دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە كاژێر 9:30 خولەک دەبێت و بۆ نانی بەیانی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا دەبێت.
کۆبوونەوەی #نێچیرڤان_بارزانی، سەرۆکی هەرێمی #کوردستان و مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی #تورکیا دەستیپێکرد
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 4, 2020
وێنەکان: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان pic.twitter.com/E8PVbvA3pr
شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی پێكهاتووە لە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەركایەتی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبنەوەئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبنەوە
Posted by Rudaw on Thursday, September 3, 2020
رووداو رای بەشێک لە هاونیشتمانیانی باکووری کوردستانی لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا وەرگرتووە. یەکێک لە هاونیشتمانییەکان دەڵێت، باشترە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا، تێکەڵاوی سیاسەت نەکرێت.
رۆژی 2ی ئەیلوولی 2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەندین بەرپرسی دیکەی حیزبی و حکومیی عێراق کۆبووەوە.
دوایین جار سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەردانی تورکیای کرد، مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 بوو، ئەوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە نێچیرڤان بارزانی "میوانی تایبەت"ی ئەوە.


