رووداو دیجیتاڵ
رۆژی چوارشەممە، سەنتەری زانکۆی کوردستان- هەولێر بۆ توێژینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی، کۆنفرانسێکی تایبەت بە ناونیشانی ''یەکڕیزی و دەستوور'' رێکدەخات.
لە کۆنفرانسەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆک و سەرکردەی حیزبەکانی باشووری کوردستان و ژمارەیەک لە توێژەر و ئەکادیمی و 29 کۆنسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بەشداریی تێدادەکەن.
کۆنفرانسەکە لە کاژێر 09:00 دەستپێدەکات و دوایین بەشی کۆنفرانسەکەش بە گفتوگۆیەک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکڕیزی و دەستوور لە کاژێر 15:45 دەستپێدەکات.


