رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەکو کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی هۆڵەندا کرد. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه بچن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13-08-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماڵئاوايى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیى له ياكۆ بيريندز، كۆنسوڵى گشتيى شانشينى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارهكهدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵ و ئه‌ركى كۆنسوڵى گشتيى هۆڵه‌ندی له ماوه‌ى كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه كۆنسوڵى گشتيى هۆڵه‌ندا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و هاريكارى و پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی كردووە، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو، تیایدا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه بچن. کۆنسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندیش ستایشی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن کرد.



