رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوو لە ئەمینداری حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "هيواى سهركهوتنتان بۆ دهخوازم".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 31 ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتوو، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو کرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان "بە گەرمی" پیرۆزبایی لە ئەمینداری یەکگرتوو کرد و رایگەیاند، "ئومێدەوارم یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە کار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ سەڵاحەدین بەهادین:
بەڕێز سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛
بە بۆنەی (31)مین ساڵیادی راگهياندنى يهكگرتووى ئيسلاميى كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم و هيواى سهركهوتنتان بۆ دهخوازم.
ئومێدەوارم یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە کار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان


