رووداو دیجیتاڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەکە لە ئاسمانی تەنگەی هورمز لە لایەن هێزەکانی وڵاتەکەیەوە رەتدەکاتەوە و دەشڵێ، لەم دۆخە هەستیارەدا ئەگەری روودانی رووداوی نەخوازراوی وەها زۆرە. کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ 9ی حوزەیرانی 2026، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای قەتەری رایگەیاند، ئێران دەستی لەو هێرشەدا نییە کە لە ئاسمانی تەنگەی هورمزدا کراوەتە سەر هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەکە. جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی نالەباری و دۆخی ئاڵۆزی تەنگەی هورمز، ئەگەری روودانی رووداوی لەم شێوەیە بە شێوازی نەخوازراو و بێ مەبەست هەیە. ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ رایگەیاند، شەوی رابردوو ئێران یەکێک لە هێلیکۆپتەر ئاپاچییە هەرە پێشکەوتووەکانی ئەمریکای لە ئاسمانی تەنگەی هورمز خستوەتە خوارەوە. سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووندی کرد و رایگەیاند، سەرەڕای سەلامەتی فڕۆکەوانەکان، پێویستە ئەمریکا وەڵامی هیرشەکە بداتەوە.
ئێران08-06-2026سوپای پاسدارانی ئێران: وەڵامی هێرشی دووژمن بۆ سەر پیشەسازیی پێترۆکیمیایی ئێران درایەوە