- مانگی سووری ئێرانی: ئەو شوێنەی کە تیمەکانمان بۆنی سووتاوییان لێ کردبوو، زۆر لەو شوێنە دەچێت کە هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران تێیدا تووشی رووداو بووە.
- ئاژانسی فەرمیی تورکیا: درۆنی ئاکنجیی تورکی سەرچاوەیەکی گەرمیی دیاری کردووە کە وا باوەڕدەکرێت ئەو شوێنە بێت هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی تێیدا تووشی رووداو بووە.
- دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن: سەرۆک پووتین لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکات و لەگەڵ باڵیۆزی ئێرانیش لەسەر رووداوەکە کۆبووەتەوە.
- رووسیا دوو فڕۆکە، هێلیکۆپتەرێک و 60 شارەزای گەڕانی بۆ هاوکاریی تیمەکانی ئێران ناردووە تاوەکو هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی بدۆزنەوە.
- رووسیا دوو فڕۆکە، هێلیکۆپتەرێک و 60 شارەزای گەڕانی بۆ هاوکاریی تیمەکانی ئێران ناردووە تاوەکو هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی بدۆزنەوە.



