کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا بۆ تورکیا و نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا. وێنە: AFP

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا بۆ تورکیا و نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

نێردەی ترەمپ: هەلی کار بۆ چەکدارانی حیزبوڵڵا دەڕەخسێنرێت بەو مەرجەی چەک دابنێن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر
بژار زوبێر26-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئیسرائیل جارێکی دیکە چووە قونەیتەرە و بازگەی دانا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست11-07-2026

ئیسرائیل جارێکی دیکە چووە قونەیتەرە و بازگەی دانا

موجتەبا خامنەیی بەڵێنی تۆڵەکردنەوە دەدات؛ ترەمپ بە 1000 مووشەک هەڕەشەی وێرانکردنی ئێران دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست11-07-2026

موجتەبا خامنەیی بەڵێنی تۆڵەکردنەوە دەدات؛ ترەمپ بە 1000 مووشەک هەڕەشەی وێرانکردنی ئێران دەکات

میسر و قەتەر داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکەن بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست10-07-2026

میسر و قەتەر داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکەن بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ

رووداو دیجیتاڵ

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، سعودیە و قەتەر ئامادەن وەبەرهێنان لە ناوچەیەکی ئابووریدا بکەن لە باشووری لوبنان لە نزیک سنووری ئیسرائیل، کە هەلی کار بۆ ئەندامانی گرووپی چەکداری حیزبوڵڵا و لایەنگرانیان دەڕەخسێنێت، بەو مەرجەی چەکەکانیان دابنێن.
 
تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی سێشەممە لە بەیروت ئەم لێدوانانەی دا، دوای سەردانەکانی بۆ ئیسرائیل و سووریا، کە لەوێ لەگەڵ بەرپرساندا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی لوبنانی کردبوو، ئەمەش دوای بڕیارەکەی ئەم مانگەی حکومەتی لوبنان بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا تاوەکو کۆتایی ساڵ. 
 
سەرکردەی حیزبوڵڵا پلانی حکومەتەکەی رەتکردووەتەوە و بەڵێنیداوە چەکەکانیان رادەست نەکەن.
 
رۆژی دووشەممە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی، دوای "بڕیارە مێژووییەکەی" حکومەتی لوبنان بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا، دەکرێت هێزەکانی ئیسرائیل دەست بە کشانەوە بکەن لەو ناوچانەی لە باشووری لوبنان کۆنترۆڵیان کردوون.
 
سوپای لوبنان، کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت، خەریکی ئامادەکردنی پلانێکە بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا کە بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی ئاب ئامادە بێت. چاوەڕوان دەکرێت حکومەت لە کۆبوونەوەی رۆژی 2ی ئەیلوولدا تاوتوێی پلانەکەی سوپا بکات و پەسەندی بکات.
 
تۆم باراک دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان بە رۆژنامەڤانانی گوت: "پێویستە پارە بێتە نێو سیستەمەکەوە. ئەو پارەیەش لە کەنداوەوە دێت. قەتەر و سعودیە هاوبەشن و ئامادەن ئەوە بۆ باشووری لوبنان بکەن."
 
باراک گوتیشی: "ئێمە 40 هەزار کەسمان هەیە کە ئێران پارەیان پێدەدات بۆ ئەوەی شەڕ بکەن. چییان لەگەڵ دەکەیت؟ چەکەکانیان لێ وەربگریت و بڵێیت 'جا بەهەرحاڵ، بە هیوای بەختێکی باش لە چاندنی داری زەیتووندا'؟ ئەوە نابێت. پێویستە یارمەتییان بدەین." مەبەستی باراک ئەو دەیان هەزار ئەندامەی حیزبوڵڵا بوو کە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لەلایەن تارانەوە پارەدار دەکرێن.
 
نێردەکەی ئەمریکا گوتی: "ئێمە هەموومان، کەنداو، ئەمریکا و لوبنانییەکان پێکەوە کاردەکەین بۆ دروستکردنی کۆڕبەندێکی ئابووری کە بژێوی دابین بکات."
 
کاتێک پرسیاری لێکرا بۆچی ئەمریکا راستەوخۆ لەگەڵ ئێران باسی پرسی حیزبوڵڵا ناکات لەبری گەشتکردن بۆ ئیسرائیل و سووریا، باراک گوتی: "پێت وایە ئەوە روونادات؟" دواتر باراک کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی کۆتایی پێهێنا و هۆڵەکەی جێهێشت.
 
سەبارەت بە هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی 1978ـەوە دوای یەکەم داگیرکاریی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتە جێگیرکراوە، باراک گوتی، ئەمریکا پێی باشترە پارە بداتە سوپای لوبنان نەک ئەو هێزەی کە بە "یونیفیل" ناسراوە. باراک ئاماژەی بە دەنگدانی ئەم هەفتەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کرد و گوتی، ئەمریکا پشتیوانی لە درێژکردنەوەی ئەرکی یونیفیل دەکات تەنیا بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە.
 
رۆژێک دوای هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە غەززەوە، بە ئاستێکی نزم پێکدادانێ لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵادا دەستیپێکرد، کاتێک حیزبوڵڵا بۆ پشتیوانی لە هاوپەیمانە فەلەستینییەکەی دەستیکرد بە مووشەکبارانکردنی ئیسرائیل. پێکدادانەکان لە ئەیلوولی 2024دا پەرەیانسەند بۆ جەنگێکی بەرفراوان، کە بەگوێرەی بانکی نێودەوڵەتی، بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە چوار هەزار کەس و زیانێکی 11 ملیار دۆلاری بە لوبنان گەیاند.
 
جەنگەکە لە مانگی تشرینی دووەمدا بە ئاگربەستێکی نێوەندگیریی ئەمریکا کۆتاییهات و لەوکاتەوە حیزبوڵڵا دەڵێت، بوونی خۆی لە ناوچە سنوورییەکاندا کۆتایی پێهێناوە. ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییە رۆژانەکانی کە بوونەتە هۆی کوژرانی دەیان ئەندامی حیزبوڵڵا.
 
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا کە رۆژی سێشەممە بڵاویکردەوە، رایگەیاند کە زیاتر لە 10 هەزار باڵەخانەیان لە باشووری لوبنان دەستنیشانکردووە کە لەنێوان تشرینی یەکەمی 2024 و کانوونی دووەمی ئەمساڵدا "زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە یان وێران بوون."
 
هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ماوەی چەندین هەفتە دوای کەوتنەواری جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست، لە بەشێکی زۆری ناوچە سنوورییەکاندا مانەوە و هێشتا پێنج خاڵی ستراتیژییان بەدەستەوەیە.
 
راپۆرتەکەی لێبووردنی نێودەوڵەتی باس لەوە دەکات کە رەنگە هێزەکانی ئیسرائیل یاسای نێودەوڵەتییان پێشێل کردبێت، بەهۆی وێرانکردنی موڵکی هاووڵاتییانی سڤیل لەو ناوچانەی کە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی راستەوخۆ و لەکاتێکدا هیچ "پێویستییەکی سەربازیی" نەماوە، بە "بۆمبی دەستی و شۆفڵ" کۆنترۆڵیان کردبوون.
 

 

بژار زوبێر
بژار زوبێر26-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئیسرائیل جارێکی دیکە چووە قونەیتەرە و بازگەی دانا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست11-07-2026

ئیسرائیل جارێکی دیکە چووە قونەیتەرە و بازگەی دانا

موجتەبا خامنەیی بەڵێنی تۆڵەکردنەوە دەدات؛ ترەمپ بە 1000 مووشەک هەڕەشەی وێرانکردنی ئێران دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست11-07-2026

موجتەبا خامنەیی بەڵێنی تۆڵەکردنەوە دەدات؛ ترەمپ بە 1000 مووشەک هەڕەشەی وێرانکردنی ئێران دەکات

میسر و قەتەر داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکەن بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست10-07-2026

میسر و قەتەر داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکەن بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە