Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پاریس سانجێرمان

پاریس سانجێرمان

وەرزش31-05-2026

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سامان وڵاتژێری

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ
وەرزش31-05-2026

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات


رووداو دیجیتاڵ

مارکینیۆس، ئەستێرە و کاپتنی یانەی پاریس سانجێرمان، نهێنی بردنەوەی دووەم نازناوی چامپیۆنزلیگی لەسەریەک ئاشکرا دەکات و باسی ئەوە دەکات، کە لویس ئێنریکێ پێشتر چی بە یاریزانەکان گوتووە.


دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر ئارسیناڵ و بەدەستهێنانی دووەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، مارکینیۆس لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا قسەیکرد و گوتی "هەستێکی جیاوازە، با راستگۆ بم. یەکەمیان زۆر کاریگەر بوو. دووەمیان هێشتا زۆر جوانە و تەنانەت لە یەکەمیان سەختتریش بوو. بەڵام هەستێکی جیاوازە. پێموایە نازناوەکان بەو شێوەیەن. بۆ من یەکەمیان زۆر تایبەتە، چونکە ساڵانێکی زۆر ئازارمان چەشت. کاتێک دەبەیتەوە، کاتێک دەگەیتە ئەوێ، من تەنانەت پێش یارییەکەش لەسەر یاریگاکە گریام. ئەمڕۆ یارییەکی جیاواز بوو، تاکو کۆتایی و لێدانە یەکلاکەرەوەکان نەماندەزانی دەیبەینەوە یان نا. بەڕاستی زەحمەتییەکی زۆر هەبوو، بەڵام پێموایە چێژی ئەم بردنەوەیە هێشتا درکمان پێ نەکردووە، دواتر ئاهەنگی بۆ دەگێڕین. ئەمە لەناو ئەفسانە و مێژوودا دەمێنێتەوە و پێموایە دوای چەند ساڵێکی دیکە تێدەگەین چیمان کردووە، بەڕاستی شتێکی جوان بوو".

مارکینیۆس چووە نێو وردەکاریی زیاتر بۆ بردنەوەی نازناوەکە و لەبارەی نهێنی سەرکەوتنیان بۆ بردنەوەی نازناوەکە دەڵێت "نهێنییەکەمان ئەوە بوو کە هیچمان نەگۆڕی، پێموایە ئەوەمان کرد کە دەبوو بیکەین. دەمانزانی ئەم تیپەی ئارسیناڵ زۆر بەهێزن. بۆ هەموو سات و بارودۆخەکانی ئەم یارییە ئامادە بووین. راهێنەرێکمان هەیە کە هانمان دەدات بەرەو پێش بچین. لە یەکەم رۆژەوە کە لە پشووەکان گەڕاینەوە، ئەو باسی ئەو نازناوەی دەکرد. پێی دەگوتین: بردنەوەی یەک نازناو خۆی لە خۆیدا قورسە، بەڵام بردنەوەی دوو دانە زۆر قورسترە و ئەگەر دەتانەوێت بیبەنەوە، بەڕاستی دەبێت زیاتر و زیاتر هەوڵ بدەن و زیاتر کار بکەن، هەر ئەوەشمان کرد".

بەگریکارە بەرازیلییەکە زیاتر لەو بارەیەوە گوتی "راهێنەرەکەمان رێگەکەی نیشانداین و یاریزانمان هەیە کە هێشتا زۆر گەنجن و دەتوانن بۆ ساڵانی داهاتوو شتی گەورە لێرە ئەنجام بدەن. ئەمڕۆ، جارێکی دیکە، بایەخی خۆمان و رۆحی خۆمان بەرز کردەوە، هێزی ئەم گروپەمان نیشان دا و ئەوەش شایستەی پاریس سان جێرمانە. پاریس سان جێرمان بەڕاستی شایستەی ئاستی بەرزە، بەڕاستی شایستەی ئەوەیە لە لووتکەدا بێت. من زۆر دڵخۆشم بۆ پشتگیریکردنمان، بۆ خێزانەکانمان کە لەوێ بوون و بۆ هەموو پاریس کە ئەمڕۆ دووبارە ئاهەنگیان دەگێڕا. پێموایە لەو ساتەدا زۆر دڵخۆش بووین".

پاریس سانجێرمان بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەدەستهێنا و بۆ جاری دووەم لەسەریەک نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەستهێنا.