کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یەکێک لە یارگاکانی مۆندیال. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

یەکێک لە یارگاکانی مۆندیال. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

وەرزش

کرێکارانی گرانترین یاریگای جیهان پێش مۆندیال هەڕەشەی مانگرتن دەکەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یانەی نەورۆز بۆ رووداو سپۆرتس: محەممەد دلاوەر نافرۆشین
وەرزش06-06-2026

یانەی نەورۆز بۆ رووداو سپۆرتس: محەممەد دلاوەر نافرۆشین

گرێبەستە 150 ملیۆن یۆرۆیەکەی پێرێز لە یەکێک لەم 5 ئەستێرەیە دەرناچێت
وەرزش06-06-2026

گرێبەستە 150 ملیۆن یۆرۆیەکەی پێرێز لە یەکێک لەم 5 ئەستێرەیە دەرناچێت

فەرمی.. پێرێز هەڵبژاردنەکانیش بدۆڕێنێت کڵۆپ نابێتە راهێنەری ریال مەدرید
وەرزش06-06-2026

فەرمی.. پێرێز هەڵبژاردنەکانیش بدۆڕێنێت کڵۆپ نابێتە راهێنەری ریال مەدرید


رووداو دیجیتاڵ

کارمەندانی یاریگەی سۆفای (SoFi Stadium) لە لۆس ئانجلەس دەنگیان لەسەر دەستپێکردنی مانگرتنێکی سەرتاسەری لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2026 دا. سەندیکای کرێکاران داوای زیادکردنی مووچە و گەرەنتیی ئەمنی دەکات دژی دەستوەردانی هێزی فیدراڵیی دژە کۆچبەران.


رۆژی شەممە، 6ـی حوزەیرانی 2026، سەندیکای (Unite Here Local 11)، کە نوێنەرایەتیی نزیکەی دوو هەزار کارمەندی پێشکێشکردنی خۆراک و خواردنەوەی یاریگەکە (شێف، قاپشۆر، قاوەگێڕ، مەیگێڕ و کارمەندانی دیکە) دەکات، رایگەیاند 96%ـی ئەندامەکانیان دەنگیان بە دەستپێکردنی مانگرتنەکە داوە لە هەر کاتێکدا بێت. بڕیارە پاڵەوانێتیی جامی جیهانی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەستپێبکات.

هۆکاری ململانێکان و داواکاریی کرێکاران

سەندیکاکە رایگەیاندووە، دانوستاندنەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای کارپێکەری خزمەتگوزاریی خۆراک و فیفا لەسەر پرسە داراییەکان و سەلامەتیی شوێنی کار بێ ئەنجام بوون. بڕیارە رۆژی دووشەممە گەڕی نوێی گفتوگۆکان بکرێت، پێش یەکەم یاریی مۆندیال، لەنێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور، لەسەر خاکی ئەمریکا کە لە 11ـی حوزەیراندا لە یاریگەی سۆفای بەڕێوەدەچێت.

یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی سەندیکاکە ئەوەیە، رێگە بە کارمەندان بدرێت کارەکانیان جێبهێڵن ئەگەر هێزەکانی فیدراڵیی کۆنترۆڵی کۆچبەران و گومرگ (ICE) بێنە نێو یاریگەکە لە کاتی یارییەکاندا، چونکە ئەم هێزانە بەهۆی هێرشە تووندەکانیانەوە بۆ سەر کۆمەڵگە کۆچبەرەکان لە چەندین شاری ئەمریکا رووبەڕووی رەخنە بوونەتەوە. کارمەندان نیگەرانن لەوەی داتای فەرمییان کە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیی کارکردن لە مۆندیالدا پێشکێشی فیفای دەکەن، رادەستی هێزەکانی (ICE) بکرێت.

'تەنیا چپسی دۆریتۆس و ئاوی بتڵ بەردەست دەبێت'

کێرت پیتەرسن، هاوسەرۆکی سەندیکاکە هۆشداری لە لێکەوتەکانی مانگرتنەکە دا و گوتی: "ئەگەر ناچار بین مانبگرین، ئەو ژوورە شاهانەییانەی فیفا کە بەهایان 100 هەزار دۆلارە، تەنیا ئاوی بتڵ و چپسی دۆریتۆس (Doritos)ـیان تێدا بەردەست دەبێت."

سزار زامۆرا، مەیگێڕی یاریگەکە گوتی: "جامی جیهانیی فیفا قازانجێکی سەرسوڕهێنەر بەدەستدەهێنێت، بەڵام ئێمە هێشتا بۆ رێزگرتنی بنەڕەتی و ئاسایش دەجەنگین. ئێمە شایەنی دۆخێکی باشترین، ئەگەر ئەمە مانگرتنی بوێ، من ئامادەم."

یاریگای سۆفای، کە بە گرانترین یاریگەی وەرزشیی جیهان دادەنرێت، لە ساڵی 2020ـدا بە تێچوویەکی زیاتر لە 5 ملیار دۆلار کرایەوە و بڕیارە میوانداریی هەشت یاریی مۆندیالی 2026 بکات.

تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یانەی نەورۆز بۆ رووداو سپۆرتس: محەممەد دلاوەر نافرۆشین
وەرزش06-06-2026

یانەی نەورۆز بۆ رووداو سپۆرتس: محەممەد دلاوەر نافرۆشین

گرێبەستە 150 ملیۆن یۆرۆیەکەی پێرێز لە یەکێک لەم 5 ئەستێرەیە دەرناچێت
وەرزش06-06-2026

گرێبەستە 150 ملیۆن یۆرۆیەکەی پێرێز لە یەکێک لەم 5 ئەستێرەیە دەرناچێت

فەرمی.. پێرێز هەڵبژاردنەکانیش بدۆڕێنێت کڵۆپ نابێتە راهێنەری ریال مەدرید
وەرزش06-06-2026

فەرمی.. پێرێز هەڵبژاردنەکانیش بدۆڕێنێت کڵۆپ نابێتە راهێنەری ریال مەدرید

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە