رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەکانی بەرازیل و مەغریب بە فەرمی گەیشتنی خۆیان بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 راگەیاند، دوای ئەوەی لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر هەریەکە لە سکۆتلەندا و هایتی بەدەستهێنا.
تیپی بەرازیل بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و بە ئەنجامی 3-0 لە هەڵبژاردەی سکۆتلەندای بردەوە، بەمەش کۆی خاڵەکانی گەیاندە 7 خاڵ و وەک پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەم سەرکەوت.
لەلایەکی دیکەوە، مەغریب لە یارییەکی چاوەڕواننەکراو و سەختدا رووبەڕووی هایتی بوونەوە، کە پێش یارییەکە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کردبوو. یاریزانانی
محەممەد وەهبی لە گێمی دووەمدا کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و توانییان بە ئەنجامی 4-2 سەرکەوتن بەدەستبهێنن و پلەی دووەمی کۆمەڵەکە مسۆگەر بکەن.
ریزبەندیی کۆتایی کۆمەڵەی سێیەم:
بەرازیل دوای ئەوەی لە یاری یەکەمدا لەگەڵ مەغریب یەکسان بوو، لە دوو یاری دواتردا لە هایتی (3-0) و لە سکۆتلەندا (2-0)ی بردەوە و بە 7 خاڵ پێشەنگی گرت.
مەغریبیش بە هەمان ژمارەی خاڵ (7 خاڵ) و بە جیاوازییەکی کەم لە گۆڵدا، لە پلەی دووەم جێگیر بوو؛ ئەمەش دوای یەکسانبوون لەگەڵ بەرازیل، سەرکەوتن بەسەر سکۆتلەندا (1-0) و بردنەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆیان بەرامبەر هایتی.




