رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خۆی ئامادە دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی هاوتا میسرییەکەی، سبەی سێشەممە، لە قۆناخی 16ـی جامی جیهانی، کە ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.
تۆری TyC Sports ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تووشی بارودۆخێکی کتوپر بووە لە بەرنامەکەیدا، دوای ئەوەی فڕینی ئەو فڕوکەیەی بڕیار بوو شاندەکە لە مەیامییەوە بۆ ئاتلانتا بگوازێتەوە، بۆ زیاتر لە 15 خولەک دواکەوت، بەهۆی بارانی بەخوڕ و زریانی بروسکەوە.
گەشتەکە کە بەپێی خشتەکە 1 کاژێر و 40 خولەک دەخایەنێت، دوای زیاتر لە 15 خولەک لە کاتی دیاریکراوی خۆی دەستیپێکرد، ئەمەش کاریگەری کردە سەر بەرنامەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، کە درەنگتر لەوەی پلان بۆ داڕێژرابوو گەیشتە ئاتلانتا.
دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانە، یاریزانەکان چوونە ئەو هۆتیلەی کە نزیکەی نیو کاژێر دوورە، بۆ ئەوەی نزیکەی نیوەشەو بە کاتی ئەرجەنتین بگەنە شوێنی نیشتەجێبوونیان.
ئەم دواکەوتنە رەنگە دەستەی تەکنیکی تانگۆ بە سەرۆکایەتی لیۆنیل سکالۆنی ناچار بکات پلانەکانیان بگۆڕن، و ئەگەری هەیە کاتی مەشق و راهێنانەکان بگۆردرێت بۆ ئەوەی پشووی زیاتر بە یاریزانەکان بدرێت.




