رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رۆدری بەردەوامە، بەڵام مانچێستەر سیتی دەستەوارەیەکی یانە ئیسپانییەکەی رەتکردەوە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە.
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، بارسێلۆنا دەستەوارەکەی بۆ رۆدری بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانکارییە داراییەکان بەرزکردووە و هەڵوێستی هەردوو یانە لە یەکدییەوە نزیکە و یاریزانەکە بەهیوایە بتوانێت لە چەند کاژێری داهاتوودا پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە بارسێلۆنا دەڵێت "رۆدری چاوەڕێی یەکلابوونەوەی دۆخەکە دەکات بۆ ئەوەی لە چەند کاژێری داهاتوودا گەشت بکات بۆ بارسێلۆنا".
لەلایەکی دیکەوە میدیای ئینگلتەرا دەڵێت "مانچێستەر سیتی دەستەوارەی دووەمی بارسێلۆنای بۆ دەستبەرداربوون لە رۆدری بەرامبەر 64 ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە، لەکاتێکدا یانەکە داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات."
ماوەیەکی درێژە ناوی رۆدری بە یانەی بارسێلۆناوە بەستراوەتەوە، یاریزانەکە ویستی یارییکردنی بۆ ئەو یانەیە هەیە و هەردوو یانە لە گفتوگۆی بەردەوامدان، بەڵام هێشتا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەردوو یانەدا نەکراوە.




