رووداو دیجیتاڵ
تیروپشکی جامی کەنداو، بۆ یانەکان راکێشرا و یانەی هەولێر لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەم و لە یاریی لووتکەدا بەرامبەر یانەی ئیتیفاقی سعودی یاریی دەکات.
لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، تیروپشکی جامی کەنداو بۆ یانەکان راکێشرا و نوێنەری یانە بەشداربووەکان بەشێوەی ئۆنلاین بەشدارییان لە تیروپشکەکەدا کرد و یانەی هەولێر وەکو نوێنەری کوردستان و عێراق لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا کەوتە کۆمەڵەی سێیەمی رکابەرییەکە و بەرامبەر یانەکانی ئیتیفاقی سعودی، عەجمانی ئیماراتی و کازمەی کوێتی یاریی دەکات،
ئەمجارە جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ژمارەی یانە بەشدارەکانی جامی کەنداو بۆ یانەکان بۆ 12 یانە زیادکراوە و یانەکان بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشکراون، لە هەر کۆمەڵەیەک سێ یانە هەن و یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بەشێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدەچن.
ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی کەنداو
کۆمەڵەی یەکەم؛ نیۆم، دحێل، شەباب، حەزەرمووت
کۆمەڵەی دووەم؛ نەسڕ، قەتەر، زەورا، ریفاع
کۆمەڵەی سێیەم؛ ئیتیفاق، عەجمان، هەولێر، کازمە
13-10-2026 دەستپێدەکات، قۆناخی کۆمەڵەکان لە 17-2-2027 کۆتاییدێت، دوای ئەوە لە لەنێوان 2 بۆ 17ـی ئادار یارییەکانی قۆناخی هەشت دەکرێن، لەنێوان 23 بۆ 30ـی مانگی 4ـی 2027 یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی و کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەدەچێت.




