رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا درێژەی بە زنجیرەی سەرکەوتنەکانی دا و بردنەوەیەکی گرنگی بەسەر یانەی ئاتلێتیک بیلباودا تۆمارکرد، لەو یارییەی کە شەوی پێنجشەممە لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.
یاریزانانی بلاوگرانا لە سەرەتای یارییەکەوە باڵادەستی خۆیان بەسەر یاریگادا سەپاند و توانییان بە ئەنجامی 2-0 سێ خاڵی گرنگ لە ململانێی پارێزگاری کردن لە نازناوی لالیگا بەدەستبهێنن.
گۆڵی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە لە خولەکی 37دا لە رێگەی ئەستێرەی بەرازیلی، رافینیا تۆمارکرا، دوای ئەوەی بە هێرشێکی رێکخراو گەیشتە نێو ناوچەی سزای بیلباو و بە جوانی لە گۆڵپارێزی بڕی و تۆپەکەی خستە نێو تۆڕەوە.
لە گێمی دووەمدا، ئاتلێتیک بیلباو هەوڵی گەڕانەوەی بۆ کەشی یارییەکە دەدا، بەڵام فێرمین لۆپێزی یەدەگ لە خولەکی 82دا هیوای میوانەکانی لەناو برد و گۆڵی دووەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد، بەوەش سەرکەوتنی یانەکەی مسۆگەر کرد.
بەم بردنەوەیە، بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 6 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ پێش یانەی ریال مەدریدی رکابەری کەوت.
لە بەرامبەردا، یانەی ئاتلێتیک بیلباو بەبێ هیچ خاڵێک لە پلەی 19 و پێش کۆتایی ریزبەندییەکەدا مایەوە.



