رووداو دیجیتاڵ
لۆرد ماوریس گلاسمان، ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا، بە جلوبەرگی ئامەدسپۆرەوە دەرکەوت و بە ئاشکرا پاڵپشتی خۆی بۆ یانەکە دەربڕی.
گلاسمان، لە ناو بازنە سیاسییەکانی بەریتانیا کەسایەتییەکی ناسراوە و بە نزیکی لەگەڵ ئێد میلیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ناسراوە، رایگەیاند بە سەرکەوتن و پێشکەوتنی ئامەدسپۆر خۆشحاڵە و پاڵپشتی لە یانەکە دەکات.

ئەو بە جلوبەرگی ئامەدسپۆرەوە گوتی، بە دڵ و گیان پاڵپشتیی ئامەدسپۆر دەکات و هەمان هەستیشی بۆ یانەی تۆتنهام هەیە.
ماوریس گلاسمان لە بەریتانیا بە هاندەرێکی دڵسۆزی تۆتنهام ناسراوە، بەڵام دەرکەوتنی ئەو بە جلوبەرگی ئامەدسپۆر سەرنجی تایبەتی راکێشاوە.
پشتیوانییەکەی ماوریس نیشانەی ناوبانگی ئامەدسپۆرە لە دەرەوەی تورکیا و بەتایبەتی لە ئەورووپا.
ئامەدسپۆر لە ساڵانی دواییدا بە سەرکەوتنەکانی و بنکەی فراوانی هاندەرانی خۆی، توانیویەتی سەرنجی زۆرێک لە هەوادارانی تۆپی پێ و کۆمەڵگەی کورد لە ئەورووپا رابکێشێت.



