رووداو دیجیتاڵ
پلانەکانی جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نویێ ریال مەدرید بۆ داهاتووی ئێندریكی هێرشبەری بەرازیلی ئاشکرادەبێت، دوای ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا رێگەی پێنەدرا یانەکە جێبهێڵێت.
جۆزێ مۆرینیۆ راستەوخۆ دەستوەردانی کردووە تاوەکو ئێندریک بەشێوەی خواستن یان فرۆشتنی یەکجارەکی روو لە یانەکانی وەک ئاستۆن ڤێلا یان رۆما نەکات. مۆرینیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: ئەو یاریزانەم زۆر خۆشدەوێت، داواکارییەکی زۆری لەسەربوو بە خواستن یان فرۆشتن. بەڵام نەمتوانی دەستبەرداریبم، چونکە حەزم لە تواناکانیەتی و چێژ لە کارکردن لەگەڵ ئەم یاریزانە لاوە بەهرەمەندە وەردەگرم.
راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بە یاریزانەکەی راگەیاندووە کە لەم وەرزەدا هەلی یاریکردنی پێدەدرێت، هەم وەک هێرشبەری ناوەڕاست لە شوێنی کیلیان ئێمباپێ و هەم لە باڵی راستیشدا.
ئێندریک رووبەڕووی کێبڕکێیەکی سەخت دەبێتەوە لە باڵی راستدا بەرامبەر ئاردا گولەر و براهیم دیاز لەسەر بەدەستهێنانی پێگەی سەرەکی لە یانەکە، هەروەها لە هێڵی هێرشبەریشدا بەهۆی بوونی کیلیان ئێمباپێ و کارلۆس ئێسپێی هێرشبەری نوێی یانەکە.




