کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بارسێلۆنا

بارسێلۆنا

راپۆرتە هەواڵ

بارسێلۆنا بۆچی ئیسپانیا و ئەورووپای تۆقاندووە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راهێنەری نوێی زاخۆ لە پەیامێکدا بۆ ئەستێرەکانی تیپەکەی: ناو ناخوات و قوربانیدان مەرجە
راپۆرتە هەواڵ18-11-2026

راهێنەری نوێی زاخۆ لە پەیامێکدا بۆ ئەستێرەکانی تیپەکەی: ناو ناخوات و قوربانیدان مەرجە

بارسێلۆنا و ریال مەدرید، کامیان لە مانگە تاقەتپڕوکێنەکە بەسەلامەتی دەردەچن؟
راپۆرتە هەواڵ18-11-2026

بارسێلۆنا و ریال مەدرید، کامیان لە مانگە تاقەتپڕوکێنەکە بەسەلامەتی دەردەچن؟

تەواوی وردەکارییەکانی تیروپشک و قۆناخی کۆتایی نەیشنسلیگی 2027
راپۆرتە هەواڵ17-11-2026

تەواوی وردەکارییەکانی تیروپشک و قۆناخی کۆتایی نەیشنسلیگی 2027

رووداو دیجیتاڵ


یانەی بارسێلۆنا پەیامێکی تۆقێنەری بۆ رکابەرەکانی نارد، دوای ئەوەی لە قۆناخی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا بەئەنجامی 5-1 لە فاینۆردی هۆڵەندی بردەوە.


تیپەکە دوای دەستپێکردنی وەرزی لالیگا بەردەوام بوو لە ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی و چوار بردنەوەی لەسەریەکی مسۆگەرکرد و پێشەنگی ریزبەندییەکەی بەدەستهێنا و 17 گۆڵی تۆمارکرد.

تیپەکە هێزێکی هێرشبەری ترسناکیان نیشان دا، زاڵبوون بەسەر هەموو یانەیەکدا کە رووبەڕووی بووەوە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ و چ لە لەسەر ئاستی ئەورووپا. بەهێزی ئەوان لە سەرەتای وەرزدا دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک کە دیارترینیان بریتین لە:

ئاستی رافینیا

رافینیا ئەستێرەی بەرازیلی چێژ لە سەرەتایەکی مێژوویی وەردەگرێت، لە 5 یاری لەسەریەک گۆڵی تۆمارکردووە، چوار لە لالیگا و گۆڵێکیش لە چامپیۆنزلیگ، کارەساتێک کە لە هیچ یاریزانێکی دیکەی هاوتای نەبووە.

کاپتنی ئێستای یانەکەی ئێستا هەشت گۆڵی تۆمارکردووە و بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ لە پێشەنگی ریزبەندیی گۆڵکارانی خولەکەدایە.

هانزی فلیکی راهێنەری ئەڵمانی دوای رۆیشتنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و فێران تۆرێس لە سەرەڕم جێگیری کرد و رۆڵە نوێیەکە سەلماندی کە سەرمایەیەکی راستەقینەیە بۆ ئەو و راهێنەر و بارسێلۆنا و تۆپی پێ بەگشتی.

گەڕانەوەی لامین یامال بۆ فۆرم

ئەستێرەی گەنج لامین یامال جارێکی دیکە درەوشایەوە و گەڕانەوەی بۆ فۆرمەکەی پشتڕاستکردەوە دوای دەستپێکردنێکی نائومێدکەر و مۆندیالێکی مامناوەند لەگەڵ ئیسپانیای پاڵەوانی جیهان.

یاریزانە ئیسپانییەکە لێهاتوویی سەرنجڕاکێشی پیشاندا کە لە توانا ئاساییەکانی زیاتر بوو، وەک خێرایی و بڕین و لێدان، کە بەلێهاتوویییەکی زۆریشەوە نمایشی کرد. هەروەها ئارامیی و کاری بەکۆمەڵی جێگەی سەرنج بوو.

کاتێک دەرفەتی لێدانی سزای بۆ رەخسا، تۆپەکەی دایە رافینیا، ئەمەش هەلی گۆڵکردنی دروستکرد. هەروەها لە یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا بەخشندەیی زۆری بەرامبەر گۆردۆن نیشان دا.

یەدەگێکی بەهێز

بارسێلۆنا شانازی بە بوونی یەدەگێکی بەهێزەوە دەکات، هانزی فلیکی راهێنەری ئەڵمانی چەندین بژاردەی بردنەوەی هەیە کە دەتوانێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا سوودی لێ وەربگرێت یان لە کاتی یارییەکاندا بیهێنێتە ناو یاریگاوە.

لە پێنج یارییەکەدا درەوشاوەیی چەند یاریزانێکی یەدەگ دەرکەوت، دیارترینیان کەریم ئادێمی هێرشبەری ئەڵمانی، گابریێل جیسوسی بەرازیلی و دانی ئۆلمۆ بوون.

بەرگرییەکی باشتر و هێڵی ناوەڕاستێکی بەهێزتر

بارسێلۆنا شانازی بە هێڵی ناوەڕاستێکی بەهێزەوە دەکات کە توانای وەرگرتنەوەی هێڵی بەرگری و شکاندنی هێرشەکانی بەرامبەر لەگەڵ داهێنان لە دروستکردنی هەل و کۆنترۆڵکردنی یارییەکاندا تێکەڵ دەکات، کە دوو ئەستێرەی یانەکەی رۆدری و پێدری سەرکردایەتی دەکەن.

هەروەها لەم وەرزەدا هێڵی بەرگری بارسێلۆنا کەمتر هەڵەی نیشانداوە، خوان گارسیای گۆڵپارێزیش بەردەوامە لە درەوشاوەیی. تیپەکە پێویستی بە بەرگرییەکی بەهێز و گۆڵپارێزێکی باش هەیە بۆ گەیشتن بە خەونی بەدەستهێنانی نازناوی ئەورووپا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

راهێنەری نوێی زاخۆ لە پەیامێکدا بۆ ئەستێرەکانی تیپەکەی: ناو ناخوات و قوربانیدان مەرجە
راپۆرتە هەواڵ18-11-2026

راهێنەری نوێی زاخۆ لە پەیامێکدا بۆ ئەستێرەکانی تیپەکەی: ناو ناخوات و قوربانیدان مەرجە

بارسێلۆنا و ریال مەدرید، کامیان لە مانگە تاقەتپڕوکێنەکە بەسەلامەتی دەردەچن؟
راپۆرتە هەواڵ18-11-2026

بارسێلۆنا و ریال مەدرید، کامیان لە مانگە تاقەتپڕوکێنەکە بەسەلامەتی دەردەچن؟

تەواوی وردەکارییەکانی تیروپشک و قۆناخی کۆتایی نەیشنسلیگی 2027
راپۆرتە هەواڵ17-11-2026

تەواوی وردەکارییەکانی تیروپشک و قۆناخی کۆتایی نەیشنسلیگی 2027

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە