کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ریال مەدرید

ریال مەدرید

وەرزش

ریال مەدرید بەرامبەر یانەیەک یاریی دەکات بارسێلۆنا 5 گۆڵی لێکردووە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد
وەرزش18-11-2026

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد


رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکەیە و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ئێلچی یاریی دەکات.

ریال مەدرید لە رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی خولی ئیسپانیا، ئەمشەو کاژێر 22:00 بەرامبەر ئێلچی یاریی دەکات و چاوی لە بەدەستهێنانی دووەم بردنەوەی لەسەریەکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکەیە، بۆ ئەوەی ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی خولەکە یەکسان بکاتەوە.

لۆس بلانکۆس رۆژی دووشەممە دوایین مەشقەکانی بۆ ئەم یارییە ئەنجامدا، دوای بردنەوەی لە ئینتەرمیلان لە چامپیۆنزلیگدا و سەرکەوتنی بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.

ئێلچی لە دۆخێکی خراپدایە، یانەکە لە پێنج یاریی رابردوودا تەنیا دوو خاڵی کۆکردووەتەوە، سێ یاریی دۆڕاندووە و دووجار یەکسانبووە، بۆیە ئەمشەویش بەرامبەر ریال مەدرید ئەرکی ئاسان نییە.

ریال مەدرید 25 یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئێلچی ئەنجامداوە، 11 یاریی بردووەتەوە، 6 جار دۆڕاوە و 8 جار یەکسانبووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی یانەی ریال مەدرید گەیشتە ڤالێنسیا و چووە شوێنی مانەوەی، بۆ ئەوەی دوایین ئامادەکاری بۆ یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر یانەی ئێلچی بکات.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا 5 یاریی ئەنجامداوە، 4 بردنەوە و دۆڕانێکی هەیە، تاوەکو ئێستا 14 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 گۆڵی لێکراوە، یانەکە بە 12 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە و بە جیاوازیی 3 خاڵ لە دوای یانەی بارسێلۆنای دووەمە.

هەر ئەنجامێک جگە لە بردنەوە لە یارییەکەدا لە بەرژەوەندی ریال مەدریددا نییە، بەتایبەت کە یانەی ریال بێتیسی سێیەمی ریزبەندی خولەکە هەمان ژمارەی خاڵەکانی ریال مەدریدی هەیە و ئالاڤێش، ئاتلێتیکۆ مەدرید و سێڤییاش دوو خاڵ لەو یانەیەوە دوورن.

ئێلچی لەم وەرزەدا لە 5 یارییدا 13 گۆڵی لێکراوە و تەنیا 6 گۆڵی کردووە، یانەکە لە گەڕی دووەمی لالیگادا بەرامبەر بارسێلۆنا یارییکرد و بە 5-0 یارییەکەی دۆڕاند. بۆیە نایەوێت بەرامبەر ریال مەدرید هەمان چارەنووسی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد
وەرزش18-11-2026

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە