کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

دوو یاریزانی کورد لە جامی کەنداو بێبەش دەبن

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد
وەرزش18-11-2026

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد



رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی رێکخەری پاڵەوانێتیی جامی کەنداوی 27، داواکاری هەڵبژاردەی عێراقی بۆ زیادکردنی ناوی هەردوو یاریزانی کورد محەممەد دلاوەر یاریزانی نەورۆز و هیران ئەحمەد یاریزانی زەورا بۆ پێکهاتەی بەشدار لە پاڵەوانێتییەکە رەتکردەوە.


میدیای عێراق ئاشکرایانکردووە، بڕیاری رەتکردنەوەکە لەبەرئەوەیە ناوی ئەو دوو یاریزانە، لەنێو لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی عێراقدا نەبووە بەر لەوەی رەوانەی لایەنی رێکخەر بکرێت، ئەمەش پێچەوانەی رێنوێنییەکانی تۆمارکردنی یاریزانانە بۆ بەشداریکردن لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکان لە پاڵەوانێتییەکە.

دەستەی هونەریی هەڵبژاردەی عێراق، بە سەرپەرشتی گراهام ئارنۆڵدی راهێنەر، دوای بەدواداچوونی ئاستی هەردوو یاریزان لە رکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، خواستی بەشداریکردنیانی هەبوو، بەڵام یاساکانی تۆمارکردنی یاریزانان رێگرییان لە بانگهێشتکردنیان کرد.

بەپێی ئەم بڕیارە، دەستەی هونەری هەڵبژاردەی عێراق ناچارە تەنیا پشت بەو ناوانە ببەستێت کە پێشتر لە لیستی سەرەتاییدا ناویان تۆمارکراوە، بەر لەوەی پێکهاتەی فەرمی بۆ جامی کەنداو رابگەیێنرێت.

هەڵبژاردەی عێراق یەکەم یاریی خۆی لە جامی کەنداو لە 23ـی مانگی نۆ بەرامبەر هەڵبژاردەی عومان ئەنجام دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد
وەرزش18-11-2026

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە