رووداو دیجیتاڵ
گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، پێکهاتەی کۆتایی هەڵبژاردەکە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی جامی کەنداوی 27 ئاشکرادەکات.
کاژێر 18:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، ئارنۆڵد ناوی یاریزانانی بانگهێشتکراو بۆ جامی کەنداو رادەگەیێنێت. چوار یاریزانی کورد لە پێکهاتەکەدا ئامادەن، ئەوانیش ئاکام هاشم، مێرخاس دۆسکی، مارکۆ فەرەج و ئەیمار شێرن.
هاوکات یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ زیادکردنی ناوی هەردوو یاریزانی کورد هیران ئەحمەد لە یانەی زاورا و محەممەد دلاوەر لە یانەی نەورۆز بۆ لیستەکە. لە بەرامبەردا، پێکان بووەتە هۆی بێبەشبوونی شەش یاریزانی سەرەکی، ئەوانیش موهەنەد عەلی، حوسێن عەلی، یوسف ئەمین، کیڤن یەعقوب، کومێل سەعدی و پیتەر گۆرگیسن.
عێراق لە جامی کەنداودا لە کۆمەڵەی یەکەم یاری دەکات، رۆژی 23ـی ئەم مانگە لە یەکەم یارییدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی عومان دەبێتەوە، دواتریش بەرامبەر هەڵبژاردەکانی کوێت و سعودیە یاری دەکات.




