رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئیسپانیا چاوی لە بەدەستهێنانی سێیەم بردنەوەیە، کاتێک بەرامبەر هەڵبژاردەی چیک یاریی دەکات.
لە رکابەرییەکانی نەیشنسلیگدا و لە کۆمەڵەی سێیەم، کاژێر 21:45 ئیسپانیا لە ئۆڤیێدۆ میوانداریی هەڵبژاردەی چیک دەکات و چاوی لە تۆمارکردنی بردنەوەیەکی دیکەیە.
لارۆخا لە دوو یاریی رابردوودا سەرکەوتنی بەرامبەر ئینگلتەرا و چیک بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە.
چیک هەردوو یاریی رابردووی دۆڕاندووە و نایەوێت ئەم سێ خاڵەش لەدەستبدات.
پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە، کارلۆس ئێسپی، یاریزانی لاوی یانەی ریال مەدرید، دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی تیپی خوار 21 ساڵانی ئیسپانیا 5 گۆڵی لە یارییەکەدا تۆمارکرد، بانگهێشتی تیپی یەکەمی هەڵبژاردەکە کرا.
لامین یامال و یاریزانی ئیسپانیا بەتەواوی بۆ یارییەکە ئامادەن و دەیانەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرن بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە.
ئیسپانیا 7 یاریی بەرامبەر چیک کردووە، هەرگیز بەو تیپە نەدۆڕاوە 5 یاریی بردووەتەوە و لە 2 یارییدا هەردوولا یەکسانبوون.




