رووداو دیجیتاڵ
یانەی موش سپۆری باکووری کوردستان باشترین یانەی ئێستای خولی پلە دووی تورکیایە و زیاتر لە 540 خولەکە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە.
یانەی موش سپۆری باکووری کوردستان، لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەمی خولی پلە دووی تورکیایە.
موش سپۆر ئەمجارە لە رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی خولەکەدا بەرامبەر یانەی کارستامۆن سپۆر یارییکرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
موش سپۆر تاوەکو ئێستا بە دۆخێکی زۆرباشدا تێدەپەڕێت، لە شەش گەڕی رابردوودا یانەکەی باکووری کوردستان، پێنج یاریی بردووەتەوە و بردنەوەی ئەمجارەی یانەکە پێنجەم بردنەوەی لەسەریەک بوو.
زەردپۆشەکانی موش، تاوەکو ئێستا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، بە پێنج بردنەوە و یەکسانبوونێک خاوەنی 16 خاڵە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پلە دووی تورکیایە.
یانە کوردستانییەکە لەم وەرزەدا 16 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 گۆڵی لێکراوە، لە سێ یارییدا گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە.
یاریی داهاتووی یانەی موش سپۆر لەنێو یاریگا و هاندەرانی دەبێت و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کاژێر 19:00 بەرامبەر یانەی ئەنقەرەسپۆر یاریی دەکات.




