رووداو دیجیتاڵ
هەردوو یانەی ڤیاڕیالی ئیسپانی و ناپۆلیی ئیتاڵی، دووەم یارییان لە چامپیۆنزلیگدا ئەنجامدەدەن و هەردوو یانە بەدوای یەکەم سێ خاڵدا دەگەڕێن.
سکۆت ماکتۆمینای، یاریزانی یانەی ناپۆلی گەڕایەوە نێو مەشق و راهێنانەکانی یانەکە، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا نەشتەرگەریی بۆ کرا و یاریزانەکە بۆ یاریی ئەمشەوی تیپەکەی بەرامبەر ڤیاریال ئامادەیە.
لە رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ڤیاریالی ئیسپانی و هەردوو یانە بەدوای یەکەم بردنەوەدا دەگەڕێن.
ڤیاریال لە یاریی یەکەمیدا بەرامبەر یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی دۆڕاوە و یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر ئارسیناڵ سێ خاڵی لەدەستدا.
ماکتۆمینای لە یاریی رابردووی ناپۆلیدا لە سێری ئا بەشێوەی یەدەگ بەشداریی لە یارییەکەدا کرد و چاوەڕواندەکرێت ئەمشەو بەشێوەی سەرەکی بەشداری لە یارییەکەدا بکات.
شەش جار ناپۆلی و ڤیاریال بەرامبەر یەکدی یارییانکردووە، هەریەکەیان دوو یارییان بردووەتەوە و دوو یارییان بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە.
یانەی ڤیاڕیال لەسەر ئاستی ئیسپانیا لە دۆخێکی باشدا نییە، لە 8 یارییدا تەنیا 2 یاریی بردووەتەوە، 4 جار دۆڕاوە، تیپەکە دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی ئەورووپا یەکەم بردنەوە تۆماربکات.




