رووداو دیجیتاڵ
ریال مەدریدی ئیسپانی ریمۆنتادایەکی مێژوویی و پڕ جۆشوخرۆشی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد، پاش ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دواکەوتنی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک گۆڕی بۆ سەرکەوتنێکی مەزن بە ئەنجامی 4-3 بەسەر یانەی رۆمای ئیتاڵیدا، کە تێیدا یارییەکە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە خولەکەکانی کۆتاییدا هەڵگەڕایەوە.
سەرەتای یارییەکە بە ئاگرین دەستپێکرد، کاتێک لە خولەکی 20ـدا دی رۆن گۆڵی پێشکەوتنی بۆ رۆما تۆمارکرد، بەڵام شازادەی پاریس کیلبیان ئێمباپێ زوو وەڵامی دایەوە و لە خولەکی 25ـدا بە پاسێکی دیۆماندی ئەنجامەکەی بۆ یانە شاهانەیەکە یەکسانکردەوە.
لە نیوەی دووەمدا، هێزی هێرشبردنی رۆما زیاتر دەرکەوت مالین لە خولەکی 51 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، و تەنیا پێنج خولەک دواتر لە خولەکی 57 دووبارە مالین تۆماریکرد.
بەڵام هێزی مەزنی ریال مەدرید بە گۆڕانکارییەکانی مۆرینیۆ دەستیپێکرد؛ لە خولەکی 83ـدا ئیسپی گۆڵی دووەمی بۆ ریال تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە. تەنیا دوو خولەک دواتر لە خولەکی 85ـدا، ئەستێرەی لاو ئێندریک بە هاوکاریی ئاردا گولەر گۆڵی یەکسانکردنەوەی 3-3ـی تۆمارکرد و کەشی یاریگای گۆڕی.
لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی کۆتاییهاتنی یارییەکە بوون بە یەکسانبوون، ئانتۆنی رۆدیگێر لە خولەکە زیادکراوەکاندا، تۆڕی یانە ئیتاڵییەکەی هەژاند و گۆڵی چوارەم و سەرکەوتنی مێژوویی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە دراماتیکییە، ریال مەدرید خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 6 خاڵ، لە کاتێکدا رۆما لە کۆی دوو یاری تەنیا خاوەنی یەک خاڵە.



