رووداو دیجیتاڵ
جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی ریال مەدرید ستایشی ئاستبەرزیی یانەی رۆما دەکات و تووڕەیی خۆی بەرامبەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ کاتی راگەیاندنی سزای ڤینیسیۆس جونیۆر پێشاندا.
مۆرینیۆ دوای ریمۆنتاداکەیان بەرامبەر یانەی رۆما کە بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە دووەم یارییان لە چامپیۆنزلیگدا تۆماریانکرد قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "لە نیوەی یەکەمدا، خراپیی تیپەکەم و دواکەوتنمان بەرپرسیارەتی من بوو، بەڵام لە نیوەی دووەمدا یاریزانەکان کارێکی گەورەیان کرد و شایستەی ستایش و پێزانین."
جۆزێ لەبارەی یانەی رۆماوە گوتی "ئەو تیپەی ئێمە رووبەڕووی بووینە نەک تەنیا بەهێزنین، بەڵکو رووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر بەهێزن، تیپێکی ترسناکن، کاتێک یارییان بەرامبەر دەکەیت، بەڵام دڵنیابووم لە خاڵێکدا وزەیان تەواو دەبێت، مەحاڵە بتوانن بەو ریتمە یاری بکەن کە ئەوان دەیانەوێت، گۆڕانکاریم ئەنجامدا کە دەبووایە بیکەم، بەڵام دەبێت ئەوە بڵێم کە لە نیوەی یەکەمدا ئەوان ئێمەیان وردوخاش کرد."
مۆرینیۆ لە کاتی راگەیاندنی سزای ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ چوار یاریی لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا تووڕەیە و کاتێک رۆژنامەڤانێک لێی دەپرسێت دەڵێت "تۆ رۆژنامەڤانیت، رێگەم بدەم من ئەم پرسیارەت لێ بکەم، ئایا بەلاتەوە ئاساییە یاریزانێکی یانەیەکی ئیسپانی، پێش یارییەکی گرنگ بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا بزانێت کە چوار یاریی سزا دەدرێت؟ پێویست ناکات وەڵام بدەیتەوە، بەڵام ئەمە پرسیاری منە، ئایا ئەمە ئاساییە؟ ئایا ناتوانن سبەی رایبگەیێنن؟ پێویستە بچینە ناو پاسەکە و لەگەڵ راگەیاندنی ئەو سزایە بچین بۆ یارییە."
جۆزێ مۆرینیۆ بە پەندێکی پۆرتوگالی گاڵتە بە تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات و دەڵێت "لە زمانی پۆرتوگالیدا پەندێک هەیە دەڵێت کاتێک هەوڵدەدەیت پشیلەیەک بشاریتەوە، هێشتا کلکەکەی دیارە، کەواتە ئێستا پشیلەکە دەرکەوتووە و ئاشکرا بووە، پشیلەکە ئازادە و شتەکان بەبێ هیچ شەرم و ئابڕوویەک دەکرێن."
ئەم قسانەی جۆزێ مۆرینیۆ لەکاتێکدایە کەمتر لە کاژێرێک پێش یاریی ریال مەدرید بەرامبەر رۆما لە چامپیۆنزلیگدا، راگەیێنرا کە ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ چوار یاریی لالیگا سڕدەکرێت، دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی ڤیاڕیال کارتی سووری پێدرا.




