رووداو دیجیتاڵ
لویس ئینریکێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان ئاشکرایکرد، یاریزانەکەی نونو مێندێش تووشی پێکان بووە.لەو یارییەی لە گەڕی حەوتەمی خولی فەرەنسادا بەرامبەر ستراسبۆرگ ئەنجامیاندا و 3-1 براوەبوون.
مێندێش لە خولەکی 85 یاریگای جێهێشت، لە خولەکی 53 وەک یاریزانی یەدەگ چووە نێو یاریگا و بەشداری کرد لە گۆڕینی ئاراستەی یارییەکە.
یانەی پاریسی ناچاربوو بە 10 یاریزان یارییەکە تەواو بکات، چونکە ئینریکێ پێشتر هەموو گۆڕانکارییەکانی بەکارهێنابوو.
راهێنەرە ئیسپانییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا دوای یارییەکە روونیکردەوە "مێندێش هەستی بە ئازارێکی سووک کرد لە رانیدا، بۆیە بڕیارماندا هیچ سەرکێشییەک نەکەین".
ئینریکێ ئاماژەی بەوەشکرد، نازانم دەتوانین بە پێکان ناوی بهێنین، بەڵام بڕیارماندا بە یاریزانێکی کەمتر یاری بکەین، چونکە نەماندەویست هیچ مەترسییەک لەسەر ئەو دروست بکەین، دواتر دۆخەکە هەڵدەسەنگێنین.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە یانەی پاریس سانجێرمان خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای پارک دی پرێنس میوانداری یانەی بارسێلۆنا بکات لە قۆناخی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا.
یانەی پاریسی بەکۆکردنەوەی 6 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیی چامپیۆنزلیگە و لەپێش بارسێلۆنای دووەمەوەیە بەجیاوازی گۆڵ، دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە یاریگای ریال بێتیس 5-2 سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، لە قۆناخی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.



.png&w=3840&q=75)
