رووداو دیجیتاڵ
دی بورگۆس، ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا و ریال بێتیس لە گەڕی نۆیەمی لالیگا، هەڵسەنگاندنێکی شۆکهێنەری هەبوو، بەهۆی کۆمەڵێک هەڵە، کە لەو یارییەدا ئەنجامی دان، کە بەئەنجامی 5-2 لە بەرژەوەندی تیپی کەتەلۆنی کۆتاییهات.
ماڵپەڕی Archive VAR کە تایبەتە بە بڕیارە مشتومڕاوییەکانی ناوبژیوانان، لەسەر 10 خاڵ تەنیا 3 خاڵی بە ناوبژیوان دی بورگۆس داوە.
ماڵپەڕەکە روونیکردەوە کە ئاستی ناوبژیوانەکە لە خوار ئاستی ناوەڕاست بووە لە یارییەکدا کە ژمارەیەکی زۆر رووداوی مشتومڕاوی بەخۆیەوە بینیوە.
بورگۆس خۆی لە دۆخێکدا بینییەوە کە لە خولەکەکانی کۆتایی گێمی یەکەمدا کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا. لە بۆنەیەکدا ناچاربوو پەنا بۆ VAR ببات بۆ پێداچوونەوە بە تۆپێک کە بەر دەستی یاریزانێک دەکەوێت و رێک لەبەردەمیدا روویدا، دواتر رووبەڕووی سێ رووداوی مشتومڕاوی دیکە بووەوە لەنێو چەندین بڕیاریدا کە بەهۆی هەڵە و هەڵەکانی ناوبژیوانییەوە تێکچووبوون.
یارییەکە بەگشتی چوار بڕیاری ناوبژیوانی مشتومڕاوی بەخۆیەوە بینی. یەکەم: ئەو رووداوەی پێشتر باسمان کرد کە کوچۆ بە ئەنقەست مامەڵەی لەگەڵ تۆپەکەدا کرد لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشێک، کە بووە هۆی گۆڵکردنی لۆ سێلسۆ. تۆپێکی دەستی روون بوو، کە گەرەنتی فاوڵی دەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری لەسەر دروستکردنی هێرشەکە نەبوو.
پاشان، ناوبژیوان رێگەی بە گۆڵی سێیەمی بارسێلۆنادا، سەرەڕای ئەوەی یارییەکی نزیک لە مەترسیدار لەکاتی بەریەککەوتنی نێوان فێرمین لۆپێز و مارک بێرناڵ روویدا.
بەگوێرەی ئەرشیڤۆ VAR "لە کاتێکدا دۆخەکە تاڕاددەیەک ناڕوونە و چارەسەرکردنی یەکلاکەرەوە قورسە، بەڵام زیاتر هاوشێوەی یارییەکی مەترسیدار بوو؛ بۆیە هەڵەکە لێرەدا دەگەڕێتەوە بۆ ناوبژیوانی ناو یاریگا نەک بۆ VAR".
لەلایەکی دیکەوە ناوبژیوان بڕیاری دروستی دا و بێرناڵی یاریزانی یانەی ریال بێتیس بەهۆی ئەوەی لە لامین یامالی دا، هەرچەندە پێویست بوو بۆ بڕیارەکە بگەڕێتەوە لای یاریدەدەری ناوبژیوان.
هەروەها ناوبژیوان باشی کرد کە دوای لێدانە تووندوتیژەکەی لەسەر خیسۆس تەنیا کارتی زەردی بە لۆرێنتی دا، چونکە لێدانەکە شایەنی کارتی سووری راستەوخۆی نەبوو، بەو پێیەی پاژنەی پێی لەسەر زەوی ماوەتەوە، ئەمەش بەپێی رێنماییەکانی فیفا.



.png&w=3840&q=75)
