رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی، بەدوای قەرەبووکردنەوەی دۆڕاندنی گەڕی رابردووی چامپیۆنزلیگدا دەگەڕێت، کاتێک بەرامبەر یانەی ئایک ئەسینا یاریی دەکات.
لە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، کاژێر 22:00 یانەی مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد بەرامبەر ئایک ئەسینای یۆنانی یاریی دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
مانچێستەر سیتی لە یاریی یەکەمیدا سەرکەوتنی بەرامبەر پۆرتۆی پۆرتوگالی بەدەستهێنا، بەڵام دوای ئەوە بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا دۆڕا و دەیەوێت ئەمشەو قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە.
رۆژی دووشەممە، ئێرلینگ هالاند و یاریزانانی دیکەی مان سیتی ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە تەواوکرد و ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری یانەکە ئامادەیی هالاندی بۆ یارییەکە راگەیاند.
لە راهێنانەکانی یانەکەدا، ماتیۆ کۆڤاچیچ، ماتیۆس نونێز، نیکۆ ئۆرایلی بەشدارییان نەکردووە و ئەنتۆنیۆ سێمینیۆش تووشی پێکانبووە و بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
ئایک ئەسینا، لە یارییەکدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە یارییەکدا دۆڕاوە، ئەمە یەکەم یاریی نێوان هەردوو یانەیە لە چامپیۆنزلیگدا.



