رووداو دیجیتاڵ
لە دوای دابڕانی شەش مانگ بەسەر دوایین یاریی خولی نایابی کوردستان تێپەڕیوە و پێدەچێت تروسکاییەک هەبێت و سەرچاوەیەک لە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "پێنجشەممە یان یەکشەممەی داهاتوو، وادەی دەستپێکردنەوەی خولی نایابی کوردستان رادەگەیێنرێت".
سەرەڕای هەبوونی کێشەی دارایی، بەڵام یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری داوە هەرچۆنێک بێت خولەکە دەستپێبکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "رۆژی پێنچشەممە یان یەکشەممە، وادەی دەسپێکردنەوەی خولەکە رادەگەیێنین، دواتر هەوڵ دەدەین دوا بە دوای ئەوە، وادەی تیروپشکی خولەکەش دیاری بکەین".
وەرزی رابردوو لە 22ـی10ـی خولەکە دەستیپێکردەوە، بەڵام کێشە داراییەکان، دەستپێکردنەوەی خولەکە بۆ ئەم وەرزە بۆ کۆتاییەکانی مانگی داهاتوو دوادەخات و یانەکان دەست بە کۆکردنەوەی یاریزان و تیپەکەیان دەکەن.
هەندرێن پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان بوو، یانەی شەقڵاوەش پاڵەوانی خولی پلە یەکەکانی کوردستان بوو، هەریەک لە یانەکانی دەربەندیخان و پیشەسازیی بەشدار لە خولی نایابی کوردستانیس دابەزینە خولی پلە یەکەکانی کوردستان.


