رووداو دیجیتاڵ
پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە یارییەکی بەهێز و پڕ جۆشوخرۆشدا، توانی سەرکەوتنێکی گەورە و شایستە بەسەر بارسێلۆنای ئیسپانیادا تۆماربکات و بە ئەنجامی 4-2 یارییەکەی لێ بردەوە، بەمەش یەکەم تووشی شکستی ئەم وەرزەی بەسەر یانە کەتەلۆنییەکەدا سەپاند.
یارییەکە بە کۆنتڕۆڵی یاریزانانی یانە فەرەنسییەکە دەستپێکرد، کە توانیان بە هێرشی خێرا و کاراییەکی بەرز لە ناوچەی پێشەوەی گۆڵدا کێشە بۆ بارسێلۆنا دروستبکەن دێزیرێ دۆوێ لە خولەکی 38ـدا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد.
سەرەڕای ئەوەی لە نیوەی دووەمدا ئێسپارت لە خولەکی 55ـدا ئەنجامەکەی بۆ بارسێلۆنا یەکسانکردەوە، بەڵام پاریسییەکان بە لێشاوی هێرشبردن گەڕانەوە؛ لوکاس هێرناندێز لە خولەکی 72 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، هەرچەندە لامین یامال لە خولەکی 79ـدا هیوای بۆ کەتەلۆنییەکان گەڕاندەوە و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، بەڵام ڤیتینیا لە خولەکی 81 گۆڵی سێیەمی بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکرد.
پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە بە کاتێکی کەم، فابیان رویز لە خولەکی 86 گۆڵی چوارەم و یەکلاکەرەوەی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد و سەرکەوتنی تیپەکەی مسۆگەر کرد.
بەم ئەنجامە، یەکەم دۆڕان لەم وەرزەدا رووبەڕووی بارسێلۆنا بووەوە، لە کاتێکدا پاریس سانجێرمان ورە و متمانەیەکی گەورەی بەدەستهێنا و توانای خۆی بۆ رکابەریکردنی گەورەکانی ئەورووپا دووپاتکردەوە.


