رووداو دیجیتاڵ
ئەستێرەیەکی پێشووی بایرن میونشن، گومانی لە توانای گەورەی لێهاتوویی هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا هەیە. دەڵێ ئەو لە شتێکی دیکەدا باشترە.
هانس دۆرفنەر، 8 ساڵ یاریزانی بایرن میونشن بووە، هەروەها بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یارییکردووە، هاوڕێی نزیکی هانزی فلیکە و پێکەوە لە یانە باڤارییەکە یارییانکردووە.
ئەو هاوڕێیەی فلیک پێیوایە کە فلیک پسپۆری تۆپی پێ نییە، ئەگەرچی لەگەڵیدا پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە.
قسەکانی هاوڕێکەی فلیک، دوای چەند کاژێر لە شکستی بارسێلۆنا بەرامبەر پاریس سانجێرمان هات، لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ، کە بارسا بە 2 - 4 گۆڵ دۆڕا.
ئەو دەڵێ، :هانزی فلیک پسپۆری تۆپی پێ نییە، زۆر لێهاتوو نییە لە وردەکارییەکانی تۆپی پێدا، من باش دەیناسم، پەیوەندییەکی دۆستانەی زۆرباشمان هەیە. من نامەوێت بەخراپ باسی بکەم، بەڵام دڵنیام لەوەی کەسانی دیکە هەن، لەو باشتر و قووڵتر لە تۆپی پێ تێدەگەن".
هەروەها دەڵێ، "فلیک نایابە لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکدا، ئەو بەردەوام قسە لەگەڵ یاریزانەکانی دەکات، دەزانێت چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکات".
هانز و دۆفنەر لە بایرن میونشن پێکەوەبوون لە نێوان 1986 و 1990 و پێکەوە دوو نازناوی بۆندێسلیگا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیایان بردەوە. جیا لەوەش ئەوان پێکەوە گەیشتنە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگی 1987 و بەرامبەر پۆرتۆ دۆڕان.
فلیک لە دوو وەرزی کارکردنی لەگەڵ بارسێلۆنا، کۆنترۆڵی نازناوە ناوخۆییەکانی ئیسپانیای کردووە، بەڵام نەیتوانیوە لەسەر ئاستی ئەورووپا هیچ نازناوێک بباتەوە. یانەکەی رایگەیاندووە ئامانجی گەورەی ئەمساڵیان، بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگە.




