کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خیسۆس دی میگێل

خیسۆس دی میگێل

وەرزش

هێرشبەرێک لە ئیسپانیا کۆچی دواییکرد

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

03-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری03-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد
وەرزش18-11-2026

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد


رووداو دیجیتاڵ

یانەی تێنێرێفیی ئیسپانی، کۆچی دوایی خیسۆس دی میگێل، هێرشبەری یانەکەی راگەیاند و سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەو یاریزانە و هاندەرانی یانەکە دەکات.

یانەی تێنێرێفیی ئیسپانی، لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، خیسۆس دی میگێل، دوای ئەو رووداوەی لە یاریی رۆژی دووشەممە لە یاریی بەرامبەر ئەندۆرا روویدا، یاریزانەکە کۆچی دواییکرد و هەواڵەکە بە خەمبارییەکی زۆرەوە بە هاندەرانی رادەگەیێنێت.

شەوی دووشەممە لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا، هەردوو یانەی تێنێرێفی و ئەندۆرا رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە رووداوێکدا خیسۆس لەگەڵ خیسۆس ئۆڤۆنۆ، گۆڵپارێزی یانەی ئەندۆرا بەریەککەوتن و بەو هۆیەوە هێرشبەرەکە تووشی پێکانێکی قورس بوو و راستەوخۆ بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام دوای چەند کاژێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یاریزانەکە کۆچی دواییکرد.

یانە ئیسپانییەکە لەبارەی کۆچی دوایی ئەو یاریزانەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت  "بە دڵێکی خەمباری و خەمێکی قوڵەوە هێشتا باوەڕ بەوە ناکەین کە ئەمە راستە و کۆچی دوایی خیسۆس دی میگێل ئالامێدا رادەگەیێنین و یاریزانەکە کاژێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."

یانەکە دەڵێت "هیچ وشەیەکی ئاسوودەیی نییە، بەهیچ شێوەیەک بتوانێت ئەم هەستە خەمبارییە کەمبکاتەوە، ئێمە لەگەڵ خێزانەکەی و ئازیزەکانی دەوەستین و ئەمڕۆ ماتەمینی رادەگەیێنین."

 خیسۆس دی میگێل ئالامێدا، تەمەنی 30 ساڵ بوو، لە کاروانی یارییکردنی خۆیدا بۆ یانەکانی لیگانێس، فوێنلابرادا، کاستیۆن، تێنێریفێ و چەندین یانەی دیکە یارییکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەید چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد
وەرزش18-11-2026

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە