رووداو دیجیتاڵ
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، پاڵەوانی دوو وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، ئەمجارە دەچێتە ئیسپانیا و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەند بەهێزتر بکات.
پاریس سانجێرمان لە چوارەم یارییدا لە چامپیۆنزلیگدا، کاژێر 23:00 لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ڤیاڕیالی ئیسپانی، تیپەکە بە دۆخێکی زۆرباشدا تێدەپەڕێت، هەرسێ یاریی رابردووی لە یانەکانی سلۆڤان براتیسلاڤا، مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا بردووەتەوە و لەو سێ یارییەدا تیپەکە 14 گۆڵی تۆمارکردووە و خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرە.
پی ئێس جی، لەم یارییەدا بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی خڤیچا کڤاراتسخێلیا، عوسمان دێمبێلێ، نونۆ مێندێز و مارکینیۆس بێبەش دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بردنەوەی دەوێت.
ڤیاڕیال لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر دۆرتموند و لیڤەرپوول دۆڕاوە و بردنەوەیەکی بەرامبەر ناپۆلی تۆمارکردووە، تیپەکە لە پلەی 19ـەیەمە و دەیەوێت سوود لە یاریگای خۆی وەربگرێت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشی هەبێت.
ئەمە یەکەمجارە هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و ڤیاڕیال لە چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.




