کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
راپۆرتە هەواڵ

پێکانێکی لەناکاو هیوایەکی نوێ بە ڤینیسیۆس دەبەخشێت

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راهێنەری نوێی زاخۆ لە پەیامێکدا بۆ ئەستێرەکانی تیپەکەی: ناو ناخوات و قوربانیدان مەرجە
راپۆرتە هەواڵ18-11-2026

راهێنەری نوێی زاخۆ لە پەیامێکدا بۆ ئەستێرەکانی تیپەکەی: ناو ناخوات و قوربانیدان مەرجە

بارسێلۆنا و ریال مەدرید، کامیان لە مانگە تاقەتپڕوکێنەکە بەسەلامەتی دەردەچن؟
راپۆرتە هەواڵ18-11-2026

بارسێلۆنا و ریال مەدرید، کامیان لە مانگە تاقەتپڕوکێنەکە بەسەلامەتی دەردەچن؟

تەواوی وردەکارییەکانی تیروپشک و قۆناخی کۆتایی نەیشنسلیگی 2027
راپۆرتە هەواڵ17-11-2026

تەواوی وردەکارییەکانی تیروپشک و قۆناخی کۆتایی نەیشنسلیگی 2027

رووداو دیجیتاڵ


پێکرانی یاریزانی فەرەنسی، ئۆرێلین چوامینی، دەرفەتێکی نوێ دەداتە ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی بۆ گەڕانەوە بۆ ریزی پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید؛ بەتایبەتی دوای ئەوەی کەمی یاریزانانی ناوەڕاستکار وای کردووە جۆزێ مۆرینیۆ بیر لە گۆڕینی شێوازی دابەشکردنی ئەرکەکان لە تیپەکەدا بکاتەوە.


بەپێی رۆژنامەی مارکا، راهێنەری پۆرتوگالی بیر لەوە دەکاتەوە ئاردا گولەر و بێرناردۆ سیلڤا لە ناوەڕاستی یاریگا بەکاربهێنێت، لەگەڵ بوونی ڤینیسیۆس و یان دیۆماندێ لە هەردوو باڵەکە.


ریال مەدرید خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی رکابەرییەکانی لالیگای ئیسپانیا ئامادە دەکات، کە شەممەی داهاتوو لە یارییەکدا بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری دەکات.


هاندەرانی ریال مەدرید چاوەڕێی گەڕانەوەی تیپەکە دەکەن، بەتایبەتی دوای ئەو ئاستە باشەی کە تیپەکە لە نێوان دوو وەستانی یەکەمی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا پێشکەشی کرد.


گەڕانەوەی بەهێزی ڤینیسیۆس لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل


ماوەی وەستانی یارییە نێودەوڵەتییەکان خاڵێکی گرنگ بوو لە وەرزی ئەمساڵی ڤینیسیۆس؛ چونکە ئەو سوودی لە دوورکەوتنەوەی لە یارییەکانی ناوخۆ وەردەگرت، بەهۆی سزا و راگرتنی لە چوار یاری، بۆ ئەوەی هاوسەنگی خۆی بگەڕێنێتەوە و لە گوشارەکانی چەند هەفتەی رابردوو دوور بکەوێتەوە، پاشان گەڕایەوە بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل و ئاستێکی هێرشی بەرزی پێشکەش کرد، کە جارێکی دیکە متمانەی پێ بەخشی.


باڵە بەرازیلییەکە توانی لە دوو یارییە دۆستانەکەدا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی 5 گۆڵ تۆمار بکات؛ دوو گۆڵ بەرامبەر ژاپۆن و سێ گۆڵ بەرامبەر سەنگاپوور.


ئەمە لەکاتێکدا بوو کە هەردوو یارییەکەی تەواو نەکرد؛ لە یاریی یەکەمدا 90 خولەک و لە یاریی دووەمدا 60 خولەک یاری کرد.


بەم ئاستە، ڤینیسیۆس پەیامێکی روونی دا کە توانای گۆڵکردنی گەڕاندووەتەوە و ئامادەیە بۆ پێشبڕکێکردن لەسەر شوێنی سەرەکی لە ریال مەدرید.


ڤینیسیۆس لەبەردەم پێشبڕکێیەکی قورسدا


ڤینیسیۆس لە سەرەتای وەرزدا قۆناخێکی قورسی تێپەڕاندبوو، تەنانەت خۆیشی دانیناوە کە ئامادەکارییەکانی لە هاوینەوە لەڕووی جەستەیی و تەکنیکییەوە باش نەبوون.


هەروەها دوای واژۆکردنی گرێبەستی نوێی لەگەڵ ریال مەدرید، رووبەڕووی گوشارێکی زیاتر بووەوە، چونکە بەپێی لێدوانەکانی خۆی، ئەو گرێبەستە بەرپرسیارێتی و چاوەڕوانییەکانی دەوروبەری زیاتر کردووە، بەڵام گەڕانەوەی بۆ ریزی سەرەکی بەئاسانی نابێت؛ چونکە یاریزانی کۆتدیڤواری، یان دیۆماندێ، لە ماوەی دوورکەوتنەوەی ڤینیسیۆس سوودی لە دەرفەتەکە وەرگرتووە و توانی خۆی بسەلمێنێت.


دیۆماندێ ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە و بووەتە رکابەرێکی بەهێز بۆ پۆستی باڵی چەپی هێرشبەری. هەروەها توانای یاریکردن لە باڵی راستیشی هەیە، ئەمەش هەڵبژاردەی زیاتر دەخاتە بەردەم مۆرینیۆ.


لەلایەکی دیکەوە، ئاردا گولەر لە پۆستی باڵی راستدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و بووەتە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی باشترکردنی ئاستی ریال مەدرید لە یارییەکانی دوایی.


گولەر لە دروستکردنی هێرش و جووڵەکردن لە نێوان هێڵەکاندا کاریگەرییەکی روونی هەبووە؛ بۆیە دەرکردنی لە پێکهاتەی سەرەکی لە یارییەکەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ ئاسان نابێت، هەرچەندە لە ماوەی وەستانی نێودەوڵەتیدا خولەکی زۆری لەگەڵ هەڵبژاردەی تورکیا یاری کردووە.


پێکرانی چوامینی، کلیلی چارەسەرەکەیە؟


لەگەڵ ئەوەی مۆرینیۆ دەیەوێت کیلیان ئێمباپێ و جود بێلینگهام لە پێکهاتەی سەرەکیدا بمێننەوە، راهێنەری پۆرتوگالی لەبەردەم زۆر یاریزانی هێرشبەردا ماوەتەوە.


ڤینیسیۆس، دیۆماندێ و گولەر سێ یاریزانن کە لەسەر دوو شوێن لە هێڵی هێرشبەریدا رکابەری دەکەن؛ ئەمەش مۆرینیۆ ناچار دەکات چارەسەرێکی تاکتیکی بدۆزێتەوە بۆ سوودوەرگرتن لە ژمارەیەکی زیاتر لە یاریزانەکان، بەبێ ئەوەی هاوسەنگی تیپەکە تێکبچێت.


لێرەدا پێکرانی لەناکاوی چوامێنی لە کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەتوانێت هەژمارەکانی مۆرینیۆ بگۆڕێت.


ئەو پێکانە دەکرێت دەرفەتێک بێت بۆ تاقیکردنەوەی ئاردا گولەر لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا لە ناوەڕاستی یاریگادا، وەک دوو یاریزانی ناوەڕاست، لەبری شێوازی ئاسایی یاریی ناوەڕاست.


ئەم گۆڕانکارییەش رێگا بۆ بەشداری هاوبەشی ڤینیسیۆس و دیۆماندێ لەسەر هەردوو باڵی هێرشبەری دەکاتەوە، لەگەڵ مانەوەی ئێمباپێ و بێلینگهام لە پێکهاتەی سەرەکیدا.


چارەسەرێک.. بەڵام


ئەم بیرۆکەیە دەتوانێت توانای هێرشبردنی ریال مەدرید زیاتر بکات، بەتایبەتی لە بەکارهێنانی خێرایی و توانای تاکەکەسی یاریزانەکانی لە باڵەکان.


ڤینیسیۆس و دیۆماندێ هەردووکیان توانای بەرزی تێپەڕاندنی بەرگریی بەرامبەر و راکردن بۆ پشت بەرگریکارەکانیان هەیە.


لە بەرامبەردا، گولەر و بێرناردۆ سیلڤا دەتوانن لە دروستکردنی هێرش و کۆنترۆڵکردنی خێرایی یارییەکەدا رۆڵی گرنگ بگێڕن، بەهۆی توانای تەکنیکی و مامەڵەکردنیان لەگەڵ تۆپ، بەڵام ئەم هەڵبژاردەیە بێ مەترسی نییە؛ چونکە گولەر و بێرناردۆ سیلڤا هەمان تایبەتمەندییە جەستەییەکانی چوامێنییان نییە.


هەروەها توانایان لە تۆپ وەرگرتنەوە و کۆنترۆڵکردنی، ئەمەش دەتوانێت بۆشایی لە ناوەڕاستی یاریگا دروست بکات و ریال مەدرید پێویستی بە رێکخستنێکی بەرگریی زیاتر بێت بۆ پاراستنی هاوسەنگی تیپەکە.


چاوەڕوان دەکرێت ئەم گۆڕانکارییە کاتی بێت، تاوەکو چوامینی چاک دەبێتەوە و هەموو یاریزانەکان ئامادەیی تەواویان دەگەڕێتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

راهێنەری نوێی زاخۆ لە پەیامێکدا بۆ ئەستێرەکانی تیپەکەی: ناو ناخوات و قوربانیدان مەرجە
راپۆرتە هەواڵ18-11-2026

راهێنەری نوێی زاخۆ لە پەیامێکدا بۆ ئەستێرەکانی تیپەکەی: ناو ناخوات و قوربانیدان مەرجە

بارسێلۆنا و ریال مەدرید، کامیان لە مانگە تاقەتپڕوکێنەکە بەسەلامەتی دەردەچن؟
راپۆرتە هەواڵ18-11-2026

بارسێلۆنا و ریال مەدرید، کامیان لە مانگە تاقەتپڕوکێنەکە بەسەلامەتی دەردەچن؟

تەواوی وردەکارییەکانی تیروپشک و قۆناخی کۆتایی نەیشنسلیگی 2027
راپۆرتە هەواڵ17-11-2026

تەواوی وردەکارییەکانی تیروپشک و قۆناخی کۆتایی نەیشنسلیگی 2027

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە