کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

میکێل ئارتێتا

میکێل ئارتێتا

وەرزش

فانتاسیی پرێمەرلیگ، ئەمجارە کێشەی بۆ ئارسیناڵ دروستکردووە

ئارتێتا تووڕەیە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا
وەرزش21-11-2026

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا

یانەی هەولێر سکاڵا تۆماردەکات
وەرزش21-11-2026

یانەی هەولێر سکاڵا تۆماردەکات

مۆرینیۆ بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ سوپرایزی هەیە
وەرزش21-11-2026

مۆرینیۆ بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ سوپرایزی هەیە


رووداو دیجیتاڵ


میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسیناڵ، رووبەڕووی نوێترین کێشە بووەتەوە، بەهۆی یاریی فانتاسییەوە، پاشئەوەی یەکێک لە یاریزانەکانی، ناوی خۆی لە پێکهاتەیەکی فانتاسی داناوە، پاشئەوەی ماوەیەکی بەرچاو، بەهۆی پێکانەوە یاریی نەکردووە.


ئارتێتا، یەکێکە لەو راهێنەرانەی زۆر بەوردی کاردەکات و بایەخ بە هەموو شتێک لەبارەی تیپەکەیەوە دەدات. ئارتێتا هەموو کات ورد و درشتی یاریزانەکانی رێکدەخات، لەپێناو رێگانەدان بەدروستبوونی هیچ کێشەیەک.


سەرچاوەکان دەڵێن، پێدەچێ تووندیی و چاودێرییەکانی ئارتێتا هەموو لایەنێکی گرتیبێتەوە، بەڵام یاریی فانتاسی نەگرتبێتەوە، چونکە نهێنییەکانی تیپەکەی لە رێگای ئەو یارییەوە ئاشکرابوون.


ئارتێتا بووەتە نوێترین قوربانیی بەکارهێنانی فانتاسی لەلایەن یاریزانەکانییەوە. ئەوەش پاشئەوەی کریستۆس تزولیس، نائاگایانە گەڕانەوەی خۆی لەو پێکانە راگەیاند، کە نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دووریخستەوە.


تزولیس لە یاریی فانتاسی پرێمەرلیگ، ناوی خۆی لە نێو لیستی پێکهاتەی هەفتانەدا داناوە، لە کاتێکدا 11 ملیۆن کەس لەو یارییەدا بەشدارن.


هەندێک کەسی وردبینی نێو فانتاسییەکە، سەرنجیانداوە کە ناوی تزولیس لەناکاو لە پێکهاتەی ئارسیناڵ لە یارییەکەدا دەرکەوتووە، ئەوەش پاشئەو یارییەی تیپەکە لەنێو ئانفێڵد، بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیڤەرپوولی بردەوە.


نهێنی پاراستنی پێکهاتەکان، کارێکە راهێنەرانی یانەکان زۆر جەختی لێدەکەنەوە، هەربۆیە ئامادەبوونی میدیاکان لە کاتی مەشقەکانی یانەکان قەدەخەکراوە، هاوشێوەی ئەوەی وەرزی رابردوو هەرایەکی گەورەی لێکەوتەوە، پاشئەوەی دەرکەوت، یانەی ساوسامتۆن پەنای بردووەتە بەر شرۆڤەکارێک، بۆ وێنەگرتنی مەشقی تیپەکانی بەرامبەر.


رۆژنامەی 'ئاتلێتیک' رایگەیاندووە، ئارتێتا بۆ خۆپاراستن لەو جۆرە کێشانە، لە یاریزانەکانی قەدەخەکردووە، خۆیان و کەسانی نزیکیان، هیچ بەشدارییەک لە فانتاسی لیگی پرێمەرلیگدا بکەن.


ئارتێتا لەبارەی ئەو رووداوەوە، "کاریگەری لەسەر کریستۆس، تیپەکە بەگشتی و تەنانەت منداڵەکانیشم" دروست بووە.


ئەو گوتوویەتی، "ئەوان بەبەردەوامی لێم دەپرسن پێکهاتەکە چۆن دەبێت، چونکە دەیانەوێت بیزانن". پاشان تووندتر دەڵێ، "ئەو بابەت یان دیاردەیەکە دەبێ لێبڕاوانە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، پێویستمان بەوە هەیە، رێنوێنیی روونمان لەسەر دۆخەکە هەبێت".


میکێل دووپاتیکردووەتەوە کە پاراستنی نهێنی، بۆ هەر تیپێک زۆر گرنگە کە سەرکەوتنی دەوێت. پاشا دەڵێ، ئەوە پەیوەندی بە متمانە و ئەو شتەوە هەیە کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت، ئێمە رێوشوێنی تووندتر لە دژی دیاردەکە پەیڕەو دەکەین.



بابەتی پەیوەندیدار

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا
وەرزش21-11-2026

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا

یانەی هەولێر سکاڵا تۆماردەکات
وەرزش21-11-2026

یانەی هەولێر سکاڵا تۆماردەکات

مۆرینیۆ بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ سوپرایزی هەیە
وەرزش21-11-2026

مۆرینیۆ بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ سوپرایزی هەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە