کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

د.عەبدوڵڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک

د.عەبدوڵڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک

وەرزش

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت
وەرزش21-11-2026

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا
وەرزش21-11-2026

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا

رووداو دیجیتاڵ


د.عەبدوڵڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک لەبارەی رووداوەکانی کلاسیکۆی کوردستان لەنێوان دهۆک و هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا قسەی کرد و دووپاتیکردەوە کە هەندێک شتی بچووک روویداوە و گەورە کراون و هەمووشیان دراونەتە پاڵ هاندەرانی یانەی دهۆک و گوتی "ئێمە دەستبەرداری مافەکانی یانەکەمان نابین".


سەرۆکی یانەی دهۆک لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤاناندا گوتی "ئێمە هەرگیز لەگەڵ کاری تووند و تیژ و ئاژاوەگێڕیدا نین، ئێمە براین و ئەوەی روویدا بەداخەوە ناشیرین بوو، بەڵام هەموو بەرپرسیاریەتییەکە نابێت بخرێتە سەر هاندەرانی دهۆک".


ئەو گوتی "داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە لێکۆلینەوە بکات و هەر کەسێک کەمتەرخەم بێت بگاتە سزای خۆی"، ئەو دووپاتیکردەوە کە هەموو تاوانەکە دەدرێتە پاڵ هاندەرانی یانەی دهۆک، بەڵام لە راستیدا وانییە و گوتی "ئێمەش بەڵگە و ڤیدیۆمان لەبەردەستە".


عەبدوڵڵا جەلال، جەختی لەوە کردەوە کە هەولێری و دهۆکی بران و گوتی "هەرگیز شەڕی دوو شار نییە وەک ئەوەی هەندێک میدیا هەوڵ دەدەن بەو شێوەی وێنا بکەن، ئێمە براین".


ئەو سەرۆک یانەیە، هەروەها گوتی "نامانەوێت کەس تۆمەتبار بکەین، هاندەرانی دهۆک و هەولێر لەوە گەورەترن دژایەتی یەکدی بکەن، تەنیا چەند کەسێکن دەیانەوێت ئاژاوە دروست بکەن".


ئەو سەبارەت بە شکاندنی کورسییەکانی یاریگاش، دووپاتیکردەوە کە گیانی هەر هاندەرێک لە هەموو شتێک بەنرخترە، بۆیە داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکەن هاوکار بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.


عەبدوڵڵا جەلال سەبارەت بە پرسیارێک، گوایە پۆلیسیش لە هاندەرانی یانەی هەولێری داوە؟ گوتی "پۆلیسەکانی پارێزگای دهۆک کەس ناناسن و مامەڵە لەگەڵ هاندەران و یاریگا دەکەن و ئەرکیان پاراستنی هاندەرانە، بەڵام کاتێک تۆ هێرش دەکەیتە سەر پۆلیس ئەویش ناچارە بەرگری لە خۆی بکات. هێرش کرایە سەر پۆلیس و ئەوانیش ناچار بوون".


سەرۆکی یانەی دهۆک رەخنەی لە هەندێک میدیا گرت، گوایە رۆڵێکی خراپ دەبیننن لە گەورەکردنی ئەو جۆرە کێشانە و گوتی "بەداخەوە کە هەندێک دەزگای راگەیاندن شارچێتییان کرد ، ئەوەش جێگەی قبوڵ نییە و بەرگری لە ناوبانگی یانە و هاندەرانی دهۆک دەکەین". هەروەها گوتی "هەندێک شتی بچووک روویداوە و گەورە کراون و هەمووشیان دراونەتە پاڵ هاندەرانی یانەی دهۆک. ئێمە دەستبەرداری مافەکانی یانەکەمان نابین".


بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت
وەرزش21-11-2026

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا
وەرزش21-11-2026

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە