رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر یونایتد یەکەم یاریی لەژێر سەرپەرشتی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری نوێی یانەکەی ئەنجامدەدات، کاتێک لە یاریی لووتکە و دێربیی باکووری رۆژئاوای ئینگلتەرادا بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی دەکەن.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 11ـی پرێمەرلیگ، کاژێر 19:30 لە یارییەکی سەرنجڕاکێش و گەورەی خولەکەدا، مانچێستەر یونایتد لە ئانفیڵد دەبێتە میوانی لیڤەرپوول.
ئەمە یەکەم یاریی پۆچێتینۆیە، دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شوێنی مایکل کاریک پۆستی راهێنەرایەتیی ئەو یانەیەی وەرگرت.
مانچێستەر یونایتد لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، یانەکە لە دوای 1986-1987ـەوە یەکەمجارە لە خولی ئینگلتەرا بچێتە پلەی نۆزدەیەمی ریزبەند، لە دوایین هەشت یاریی پرێمەرلیگدا هیچ یارییەکی نەبردوەتەوە و ئەمە درێژترین زنجیرەی بێ سەرکەوتنی یانەکەیە لە دوای وەرزی 1989-1990.
یانەکە تەنیا یەک یاریی لەم وەرزەدا بردووەتەوە، 5 جار یەکسانبووە و 4 یاریی دۆڕاندووە. مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەدا لە 11 یارییدا لە هیچ یارییەکدا نەیتوانیووە گۆڵەکەی بە خاوێنی رابگرێت و لە دوایین 5 یارییدا 15 گۆڵی لێکراوە.
لیڤەرپوول لە مانچێستەر یونایتد باشترە، یانەکە رکابەری لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەند دەکات، لەم وەرزەدا تەنیا دوو یاریی دۆڕاندوە و 5 سەرکەوتنی هەیە، لە یاریگای خۆی یاریی دەکات و چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکەیە.
رێدز لە 7 یاریی لەسەریەک گۆڵی لە مانچێستەر یونایتد کردووە، کۆدی گاکپۆ لە دوایین سێ یاریی رابردوودا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد گۆڵی کردووە، لیڤەرپوول لە دوایین 10 یارییدا 21 گۆڵی تۆمارکردووە.




