کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رافینیا

رافینیا

وەرزش

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە

رووداو دیجیتاڵ


سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی بەرازیل ئاشکرایانکردووە، کێشەی رافینیای هێرشبەری هەڵبژاردەی بەرازیل، سەریکێشاوە بۆ پێداچوونەوە بە پۆستی ژمارەیەک بەرپرسی فیدراسیۆنەکە، لە نێویاندا رۆدریگۆ کایتانۆ، رێکخەری گشتیی جێبەجێکاری هەڵبژاردەکانی بەرازیل.


کایتانۆ دوای شکستی بەرازیل بەرامبەر ژاپۆن لە یارییە دۆستانەکەی هەفتەی پێشوودا، لەبارەی پێدانی کارتی سوورەوە بە رافینیا و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، بەهۆی بێبەشبوونی لە یاریی سەنگاپوور، گوتی، "رێگا بەرافینیا نادرێت، کەمپی مەشقی هەڵبژاردەکە بەجێبهێڵێت، ئەو دەمێنێتەوە، هەروەها لەگەڵ هاوتیپەکانی دەبێت، لەبەرئەوەی یەکێکە لە سەرکردەکانی هەڵبژاردەکە".


رۆژنامەی 'سپۆرت'ی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، قسەکانی کایتانۆ بووەتە هۆکاری شاگەشکەبوونی بەرپرسانی بارسێلۆنا، بەڵام دواتر دەرکەوت رافینیا خۆی بڕیاری مانەوەیداوە، نەک بەرپرسانی هەڵبژاردەکە و ئەوەشی بەهۆی سووربوون بووە، لەسەر پێویستی مانەوە لەگەڵ هاوتیپەکانی.


میدیای بەرازیل دەڵێن، بەرپرسیارێتی کایتانۆ لە فیدراسیۆنەکە بەرەو کۆتاییە. بەتایبەت کە ئەو بەرپرسە، تۆمەتبارە بەوەی لە کارەکەیدا شکستی هێناوە، بەتایبەت لەوکاتەوە کارلۆ ئەنچێلۆتی، مەشقدانی هەڵبژاردەکەی وەرگرتووە.


بەپێی هەمان ئەو سەرچاوانە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، جموجوڵی زۆر لە نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیلدا سەریانهەڵداوە، دۆخەکە تووندە، بەرپرسانی هەڵبژاردەکە هەست بەبێئومێدی دەکەن، بەهۆی ئاستی خراپی هەڵبژاردەکە، چ لە مۆندیالی 2026 کە لە قۆناخی 16 کرایە دەرەوە، یان ئەو پڕۆسەی نوێکردنەوە و تازەگەرییە شکستخواردووەی لەماوەی دوو راوەستانی پێشووی نێودەوڵەتی روویانداوە.


هەمان ئەو سەرچاوانە ئاشکرایانکردووە، لە نێو ئەو گێژاوەدا کە بوونی هەیە، پۆستی کارلۆ ئەنچێلۆتی و بەردەوامبوونی لە مەشقدانی هەڵبژاردەکە، هیچ باسوخواسێکی لەسەرنییە، چونکە تەنیا رۆماریۆ لە دژی مانەوەی ئەو راهێنەرەیە، لە کاتێکدا فیدراسیۆنەکە پشتگیری دەکات، بەڵام دەنگی رۆماریۆ، دەنگی بیستراوە و گوزارشتە لە بێئومێدی هاندەرانی هەڵبژاردەکەش.


بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل، دەیانەوێت پەیکەربەندی فیدراسیۆنەکە و کەرتی وەرزش دابڕێژنەوە. سەرەتای گۆڕانکاریش لە کایتانۆوە دەستپێدەکات، کە ئازادیی تەواوی لەکارەکەی درابوویە.


بەڵام وەک میدیاکان دەڵێن، کارەکانی ئەو بەرپرسە، هیچ ئەنجامێکی بەدەستەوەنەداوە، گڵۆڵەی هەڵبژاردەکە روو لە لێژییە، شوناسێکی روونی نییە و کەس نازانێ بەکام ئاراستەدا هەنگاو دەنێت.


فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل، دەیەوێت قەڵەمبازێک بە پڕۆسەی گۆڕانکارییەکان و بووژانەوەی هەڵبژاردەکە بدات، بەتایبەت کە دەستی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا 45 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە.


کێشەیەکی دیکەی کایتانۆ، وەکئەوەی میدیاکان باسیانکردووە، پەیوەندی بەهەڵوێستە سیاسییەکانی ئەو بەرپرسەوە هەیە کە بەوە ناسراوە، لە لایەنگرە سەرسەختەکانی ماڵباتی پۆلسۆنارۆیە و پشتگیری بۆچوونە پەڕگیرییەکانی دەکات.


پۆلسۆنارۆ، بەربژێری پۆستی سەرۆککۆماری بەرازیل بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنەکاندا بەرامبەر لولا دا سێلڤا شکستی هێنا و بەپێی میدیاکان، دوای شکستەکە و لە ترسی لێپێچینەوە و دادگاییکرد، بەرازیلی بەرەو رووگەیەکی نادیار بەجێهێشتووە.


بابەتی پەیوەندیدار

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە