کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

لووتکەی چامپیۆنزلیگ لە پاریسە و خاوەن یاریگا پێنجەم بردنەوەی دەوێت

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ دەڵێت "ئەمەی بەرامبەر بێلینگهام کراوە ئابڕووچوونە"
وەرزش25-11-2026

مۆرینیۆ دەڵێت "ئەمەی بەرامبەر بێلینگهام کراوە ئابڕووچوونە"

بارسێلۆنا بۆ بردنەوەیەکی ئەورووپی لە ئازەربایجانە و لامین ئامادەنییە
وەرزش25-11-2026

بارسێلۆنا بۆ بردنەوەیەکی ئەورووپی لە ئازەربایجانە و لامین ئامادەنییە

سەنحاریب لە جامی رۆژئاوای ئاسیایە و رووداو رووماڵی دەکات
وەرزش25-11-2026

سەنحاریب لە جامی رۆژئاوای ئاسیایە و رووداو رووماڵی دەکات


رووداو دیجیتاڵ


لە یاریی لووتکەی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگدا، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەرامبەر یانەی رۆمای ئیتاڵی یاریی دەکات و دەیەوێت پێنجەم بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات.


یارییەکە لە پاریس بەڕێوەدەچێت، تیپەکەی لویس ئێنریکێ، بە هەفتەیەکی سەختدا تێپەڕی، دوای ئەوەی دێزری دۆوێ، ئەستێرەی یانەکەی بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بوو و ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانەش هاوشێوەی کڤاراتسخێلیا کۆتاییهات.


پاریس سانجێرمان لە چوار گەڕی رابردوودا هەموو یارییەکانی بردووەتەوە، تەنیا ریال مەدرید سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی لە چامپیۆنزلیگدا بردووەتەوە، بۆیە ئەوانیش دەیانەوێت بردنەوەی پێنجەم لەسەریەک تۆماربکەن و بگەڕێنەوە پێشەنگی ریزبەندی چامپیۆنزلیگ.


تیپەکەی لویس ئێنریکێ 12 یاریی رابردووی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەسەریەکەوە بردووەتەوە، ئەمە درێژترین زنجیرەی بردنەوەکانی ئەو راهێنەرەیە و دەیەوێت درێژەی پێبدات.


پاریس سانجێرمان لە دوای مانگی 8ـەوە تاوەکو ئێستا 14 یاریی کردووە، لە هەموو یارییەکاندا گۆڵی کردووە، لە دوایین پێنج یاریی نێو یاریگای خۆی هەموو یارییەکانی بردووەتەوە و 16 گۆڵی تۆمارکردووە.


رۆما لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، دوو جار دۆڕاوە و لە یارییەکدا یەکسانبووە، بەڵام لەڕووی هێرشبەرییەوە تیپێکی بەهێزە و 9 یارییە لەسەریەک گۆڵ دەکات، لە دوایین پێنج یارییدا 19 گۆڵی تۆمارکردووە.


لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا رۆما 8 گۆڵی لە چوار یارییدا لێکراوە، تەنیا بەرامبەر سلۆڤان براتیسلاڤا گۆڵەکەی بە پاکی راگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ دەڵێت "ئەمەی بەرامبەر بێلینگهام کراوە ئابڕووچوونە"
وەرزش25-11-2026

مۆرینیۆ دەڵێت "ئەمەی بەرامبەر بێلینگهام کراوە ئابڕووچوونە"

بارسێلۆنا بۆ بردنەوەیەکی ئەورووپی لە ئازەربایجانە و لامین ئامادەنییە
وەرزش25-11-2026

بارسێلۆنا بۆ بردنەوەیەکی ئەورووپی لە ئازەربایجانە و لامین ئامادەنییە

سەنحاریب لە جامی رۆژئاوای ئاسیایە و رووداو رووماڵی دەکات
وەرزش25-11-2026

سەنحاریب لە جامی رۆژئاوای ئاسیایە و رووداو رووماڵی دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە