کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە
وەرزش25-11-2026

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە
وەرزش25-11-2026

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات
وەرزش25-11-2026

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات



رووداو دیجیتاڵ


پێپ گواردیۆلا، راهێنەری پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی، دەڵێ، پێموانییە لە ژیانمدا یاریزانێکی وەک لیۆنێل مێسی ببینمەوە، لەبارەی وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆشەوە دەڵێ، ئەو یەکێکە لە مەزنەکانی مێژووی تۆپی پێ، ناکرێ بەو شێوەیە ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەکەی بکات.


پێپ کە لە کۆتایی وەرزی پێشوودا، کۆتایی بە دە ساڵ کارکردنی خۆی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی هێنا، بەشداری لە پۆدکاستێکدا کردووە لەگەڵ رۆماریۆی ئەفسانەی پێشووی بەرازیل. ئەو وایداناوە کە رۆیشتنی لە مەشقدانی یانەی بارسێلۆنا و رووکردنە ئەڵمانیا بۆ مەشقدانی بایرن میونشن، گەورەترین ئاڵنگاری ژیانی بووە.


گواردیۆلا باسی کاروانی خۆی وەک راهێنەر کردووە، دەڵێ "بەجێهێشتنی بارسێلۆنا و چوون بۆ ئەڵمانیا و فێربوونی زمانی ئەڵمانی، پاشان وەرگرتنی راهێنەرایەتیی بایرن میونشن دوای بردنەوەی سیانەی مێژوویی لەگەڵ یوپ هاینکس، قورسترین ئاڵنگاری بوو؛ قایلکردنی ئەو یاریزانانە زۆر سەخت بوو، چونکە پێشتر هەموو شتێکیان بردبووەوە، کاتێک چوومە بارسێلۆنا یانەکە 18 خاڵ لەدوای ریال مەدریدەوە بوو، کاتێک دۆخەکە خراپ بێت یاریزان ئامادەیە گوێت لێبگرێت، بەڵام کاتێک هەموو شتێکت بردبێتەوە چی دیکە ماوە بیبەیتەوە؟ لەوێ فیلیپ لام، تۆنی کرووس، مانوێل نۆیەر و تۆماس مولەر زۆر یارمەتییاندام".


پێپ زیاتر قسەی لەسەر ماوەی کارکردنی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا کردووە و دەڵێ، "لە بارسێلۆنا وەک تۆپهێنەرەوە دەستمپێکرد، پەیوەندییەکی سۆزداریی زۆر بەهێزم پێیەوە هەیە و هەموو شتێک لەوێوە دەستیپێکرد، ئەگەر لەوێ سەرکەوتوو نەبوومایە نەمدەتوانی بچمە ئەڵمانیا".


لە وەڵامی ئەوەی ئارەزووی دەکرد راهێنەرایەتیی کام یاریزان بکات؟ گوتی "نەیمار؛ کاتێک لە بارسێلۆنا رۆیشتم هەوڵمدا قایلی بکەم بێتە بایرن میونشن، بەڵام ئەو بڕیارێکی باشیدا و چووە بارسێلۆنا، هەمیشە ئاواتم دەخواست راهێنەرایەتیی بکەم چونکە بەهرەیەکی بێوێنە و جوانییەکی تایبەتی لە شێوازی یارییکردنیدا هەبوو، سیانەی مێسی، سوارێز و نەیماریش هاوشێوەیان لە مێژوودا نەبووە".


رۆماریۆ پرسیاری لە گواردیۆلا کردووە، لەبارەی شێوازی کۆتاییهاتنی کاروانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال، ئەو دەڵێ، "پێویستە فیدراسیۆنی پۆرتوگال کۆتاییەکی شایستە بە کاروانە بێوێنەکەی کریستیانۆ مسۆگەر بکات، نابێت کریستیانۆ بەم شێوازە هەڵبژاردەی پۆرتوگال جێبهێڵێت و نابێت رێگا بدرێت ئەمە دوایین وێنەی کاروانی نێودەوڵەتیی ئەو بێت، ئەو کەسایەتییەکی سەرەکی بووە بۆ وڵاتەکەی و نەوەکانی داهاتوو".


راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا و بایرن میونشن، دووپاتیدەکاتەوە، نابێت کاروانێکی مێژوویی لە ناکۆکی یان لێکتێنەگەیشتنی مانگێک یان دوو مانگ لەگەڵ یەک دوو کەسدا کورت بکرێتەوە، ئەو دەڵێ، "ئەستێرە گەورەکانی وەک رۆماریۆ، کریستیانۆ، مێسی و ماڵدینی شایستەی ئەوەن لە دەرگا گەورەکەوە ماڵئاوایی بکەن، چونکە منداڵان لەسەر یاریگاکانی تۆپی پێ خەون بەوەوە دەبینن رۆژێک وەک ئەوان کۆتایی بە کاروانەکەیان بهێنن، پێویستە بۆنەیەکی گەورە بۆ کریستیانۆ رێکبخرێت تاوەکو خۆشەویستیی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ببینێت، ئەویش دەبێت دەستپێشخەری بکات و لاپەڕەی رابردوو هەڵداتەوە".



راهێنەرە کەتەلۆنییەکە هۆکاری رەتکردنەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای ئاشکراکرد و گوتی "شانازییەکی گەورە بوو کە بیریان لە من کردەوە بۆ مەشقدانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، لەگەڵ پاوڵۆ ماڵدینی و لیۆناردۆ قسەم کرد، بەڵام کاتەکە گونجاو نەبوو چونکە دوای 18 ساڵ لە راهێنەرایەتیی بەردەوام پێویستم بە پشوو هەبوو، لە داهاتووشدا رەنگە وەرگرتنی هەڵبژاردەیەک هەنگاوی داهاتووم بێت".


سەبارەت بە کیلیان ئێمباپێ، پێپ دەڵێ "ئێمباپێ یاریزانێکی نایابە و توانای گەورەی هەیە، بەڵام گەیشتن بە ئاستی مێسی و رۆناڵدۆ و بەردەوامبوون لەسەری بۆ ماوەی 10 بۆ 15 ساڵ و یەکلاکردنەوەی یارییەکان لە هەر سێ رۆژ جارێکدا، کارێکی زۆر قورسە و باوەڕ ناکەم لە ژیانمدا یاریزانێکی دیکەی هاوشێوەی مێسی ببینم".


گواردیۆلا دە ساڵی کارکردنی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بە لەیادنەکراو ناوبرد و بردنەوەی سیانەی مێژوویی 2023ـی بەسەر تۆمارکردنی 100 خاڵەکەی 2018 لە پرێمەرلیگدا هەڵبژارد، هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە چی تۆ لە سەرجەم راهێنەرانی دیکەی جیهان لەنێو یاریگادا جیا دەکاتەوە، بە یەک وشە گوتی "مێسی".


بابەتی پەیوەندیدار

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە
وەرزش25-11-2026

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە
وەرزش25-11-2026

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات
وەرزش25-11-2026

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە