رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە چەند رووداوی وەرزشیی گرنگ لەسەر ئاستی کوردستان کرا، بەتایبەت یارییە مێژووییەکەی عەگید کابایێل و هەلی بردنەوەی نازناوێک لەلایەن یانەی سەنحاریبەوە.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە وردەکارییەکانی تایبەت بە یاریی عەگید کابیێل بەرامبەر نێلسۆن هیسای ئەلبانی کرا، کە ئەمشەو لە دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی پشتێنی کێشی قورسی کیک بۆکسین رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
وردەکارییەکانی تایبەت بە کاروانی یارییکردنی عەگید پێشاندرا و پێش یارییە گەورەکە ئەو بۆکسێنەرە کوردە بە رووداوی گوت "دەمەوێت ئاڵای کوردستان ببەمە سەر نەخشەی جیهان."
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا، گرنگی بە یانەی سەنحاریب و دوایین یارییان لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی رۆژئاوای ئاسیا درا، کاتێک ئەمڕۆ بەرامبەر بوشرییەی لوبنانی یاریی دەکەن و هەلی ئەوەیان هەیە نازناوی پاڵەوانێتییەکە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ببەنەوە.
یارییەکەی ئامەدسپۆر بەرامبەر گازی عەنتاپ لە سوپەرلیگ و یاریی نەورۆز بەرامبەر کارەبا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.



