رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا 25 ئۆتۆمبێلى جۆرى نیسان سەنى 2023 بداتە یاریزانانى هەڵبژاردەى تۆپى پێى وەک رێزلێنانێک بۆ بەدەسهێنانى جامى کەنداوى 25.
11ى حوزەیرانى 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆبووەوە و یەکێک لە بڕیارەکانى ئەوەبوو کە 25 ئۆتۆمبێلى نیسان سەنى مۆدیل 2023 لە وەزارەتى وەرزش و لاوانەوە بدرێتە یاریزانانى هەڵبژاردەى تۆپى پێ.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نوسینگەى رۆژنامەڤانى سەرۆکوەزیرانى عێراق، ئەو بڕیارە وەک رێزلێنانێک بوو بۆ ئەو یاریزانە لە بەرامبەر بەدەستهێنانى جامى کەنداوى 25 .
19ـى کانوونى دووەم، یاریى کۆتایی جامى کەنداو 25 لە یاریگەى بەسرەى نێودەوڵەتى بەڕێوەچوو، عێراق بۆ یەکەمجار لە دواى 35 ساڵ بووە پاڵەوانى ئەو پاڵەوانێتییە، دواى ئەوەى لە یارى کۆتاییدا لە هەڵبژاردەى عومانى بردەوە بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ.





